20/04/2024
DidiMn Logo
Top

دوو پەیامبەر: دوو ڕزگارکەر لە کۆمیدیایەکی ڕەشدا

لە لایەن دیدی من 6 ساڵ پێش ئێستا

شانۆیی دوو پەیامبەر، دەرهێنانی ڕێباز محەمەد | فۆتۆ: لاژه‌ ته‌ها

دیدی منئارتیکڵ لەیت تایمس
لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

 

شانۆیی دوو پەیامبەر لە نووسینی شانۆنووس سلاڤۆمیر مرۆژەکە، کە شانۆییەکی کۆمیدیای ڕەشە و ماوەی کاتژمێرێک دەخایەنێت. لە شانۆییەکەدا جیهان خەریکە لە زۆریی خەڵکدا بەرەو لەناوچوون دەچێت، کاتێک دوو پەیامبەری لەیەکچوو دێن و پەیامی ڕزگارییان پێیە. لێرەدا پرسێک دێتە پێشەوە کە ئەوەیە: ئایا مرۆڤایەتی دەتوانێت بەرگەی دوو ڕزگارکەر بگرێت؟

کاتێک خەڵکی لە چاوەڕوانی پەیامبەری ڕزگارکەردا لە دەرەوەی باڵکۆنییەکەدا وەستاون. ڕاسپێردراو لە دۆخی شۆکبووندایە و هەوڵ دەدات خەڵکەکە بخافڵێنێت و لە چاوەڕوانیی زیاتردا بیانهێڵێتەوە. لە هەمان کاتیشدا بەردەوام هەوڵ دەدات هەڵبژاردنی یەکێک لە دوو پەیامبەرەکە یەکلا بکاتەوە.

سێ ڕاوێژکار (کە تەنها بە ناو ژیرن) دەهێنێت تا یارمەتیی بدەن وەڵامێک بدۆزێتەوە و کاتێکیش دەگاتە ئەو حاڵەتەی کە کارە قێزەونەکەیان دەبێت ئەنجام بدرێت، ئەوا یاوەرەکەی دەهێنێت و کاری تەوروەشێنیی پێ دەسپێرێت. ئەم نمایشە لەگەڵ ئەوەی دیمەنی قێزەون و خوێناویی تێدایە، بەڵام بە جۆرێک مانیفێست دەکرێتەوە کە ختووکەی ئاوەز و بیرکردنەوەمان بدات، نەک قێز بکەینەوە و لە دیمەنەکان بێزار بین.

سلاڤۆمیر مرۆژەک | ئیلوستره‌یشن سابات عه‌باس، بۆ دیدی من

شانۆنامەکە لە دووتوێی کتێبێکدا لەگەڵ دوو شانۆنامەی دیکەدا بڵاو کراوەتەوە، لەژیر ناونیشانی سێ شانۆنامە، کە پێکهاتوون لە سەمای خۆ نمایشکردن، پێرفۆرمانسێکی دووبارە و دوو پەیامبەر. ئەم کارانە پێگەی مرۆژەک وەک مامۆستای تەنزی مۆدێرن دەسەلمێنن و تێیدا خەمەکانی هێندەی ئەخلاقیبوونیان، سیاسییشن. لە شانۆیی سەمای خۆ نمایشکردندا دوو کارەکتەر هەن، یەکێکیان ڕۆشنبیرە و ئەوی دیکەیان چالاکوانە، بە ڕێکەوت لە ژوورێکدا خۆیان دەبیننەوە کە دەستێکی ئێجگار گەورە ئاڕاستەیان دەکات و داوا دەکات خۆیان ڕووت بکەنەوە تا هەردووکیان دەکەونە سەمایەکی بەردەوامی ملکەچبوونی ئاگایانە. لە شانۆیی پێرفۆرمانسێکی دووبارەدا پیاوێک لە سەرکەشییەک لەگەڵ ژنە گەنجەکەی و کوڕەکەیدا بەرەو ڕووی جنۆکەی گەنجی خۆی دەبێتەوە کە بەڵینی داوە ڕابەرێکی سیاسیی کاریزمایی بێت و هەمیشە دڵسۆز بێت و ئێستاش ڕۆحەکەی گەڕاوەتەوە و خۆی وەک باوکەکە، یاخود کوڕەکە نیشان بداتەوە. شانۆنامەی دوو پەیامبەریش ئەوەمان پێ دەڵێت چی ڕوو دەدات کاتێک دوو پەیامبەر لەجیاتی یەک پەیامبەر دەردەکەون و بانگەشەی ڕزگاری دەکەن…؟

هاوبەشی بکە

du peyambaer, Slavomir Mrozek,