19/04/2024
DidiMn Logo
Top

ئه‌و پیاوه‌ی له‌به‌ر گۆرانییه‌كانی كوژرا: دوو شیعری ڤیكتۆر خارا

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

له‌ فارسییه‌وه‌: محه‌مه‌د تاهیر

ڤیکتۆر لیدیۆ خارا مارتینس لە ٢٨ی سێپتەمبەری ١٩٣٢ لەدایک بووە. شاعیر و موزیکژەن و گۆرانی بێژ بووە لە ١٦ی سێپتەمبەری ١٩٧٣ دەکوژرێت. وەک دەڵێن ئەو پیاوەی لەبەر گۆرانییەکانی کوژرا

به‌ ڕێنوار پێشكه‌شه‌

(1) خەیاڵ

لە ڕێگادا بۆ سەر کار
بیر لەتۆ دەکەمەوە
لەکاتی پیاسەکردن بەسەر شەقامەکاندا
بیر لەتۆ دەکەمەوە
لەو پەنجەرانەوە کە تەمیان کردووە
تەماشای ڕوخسارەکان دەکەم
ڕوخساری ئەوانەی نازانن کێن و بەرەو کوێ دەڕۆن!
بیر لەتۆ دەکەمەوە خۆشەویستم
بیرلەتۆ دەکەمەوە، ئەی هاوڕێگەی ژیانم
لە ئایندە
بەخۆشی و تاڵیەکانیەوە
بەوەی کە دەتوانێن بەتەنیا بین
وە سەرەتای چیرۆکێک دروست بکەین
چیرۆکێک کە کۆتاییەکەی نازانین؟


(2) وەسێتنامە

پێنج هەزار کەس لێرەین
لەم بەشە بچوکەی شاردا
چەند زەحمەتە سروودێک بڵێین
بەجۆرێک کە ترسەکانمان بڵێین
ترس لەوەی زیندووم
ترس لەوەی دەمرم
خۆت لەناو هەموو ئەمانە ببینەوە
لە ناوەڕاستی ئەم ساتە بێشوومارانەدا کە ئەبەدین
بێدەنگی و هاوارکردن هەیە،
ئەو ساتەی گۆرانییەکەم تەواو دەکەم.

هاوبەشی بکە

Poetry, victor jara,