پۆسته‌ری فیلمه‌كه
دیدی من
فیلمی بەڵگەنامەیی ئیڤان، چيرۆكى ڕزگاربووێك دوایین فیلمی سینەماکار ڕه‌فیق فواد یارئهحمهدییه، كه بۆ ماوەی دوو ساڵ کاری تێدا کردووە.
دەربارەی ئەم فیلمە دەرهێنەری فیلمەکە بۆ دیدی من گوتی: ”ئه‌م فیلمه چیرۆكی ژۆرنالیستێكی كوردی خه‌ڵكی شاری كه‌ركوكه به ناوی ئیڤان، كه دوای هێرشی داعش بۆ سه‌ر شاری كه‌ركوك و دوای هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانی له لایه‌ن گرووپی تیرۆریستیی داعشه‌وه، به ناچار زێدی خۆی و ماڵ و منداڵی به‌جێ ده‌هێڵێت و وه‌ك هه‌زاران په‌نابه‌ری كورد ڕوو ده‌كاته هه‌نده‌ران“.
گوتیشی: ”ئه‌م به‌سه‌رهاته تاڵه زۆریش دوور نییه له به سه‌رهاتی ژیانی تایبەتیی خۆمەوە، چونكه خۆیشم چەند ساڵێک پێشتر له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و دوای هه‌ڕه‌شه‌ی كۆماری ئیسلامی و هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنم ناچار بووم زێدی خۆم جێ بهێڵم و ڕێگەی پێشمه‌رگایه‌تی و دواتریش هه‌نده‌ران بگرمە به‌ر“.
فیلمی دۆكیۆمێنتاری ئیڤان تا ئێستا به‌شداریی چه‌ندین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كردووه و توانیویه‌تی دوو خه‌ڵاتی باشترین كورته‌فیلمی دۆكیۆمێنتاری له فێستیڤاڵه‌كانی كولكاته فیلم فێستیال كۆلت و ڤێرجین سپرینگ سینه فێست 2018 به‌ده‌ست بهێنێت، هەروەها له چه‌ندین فێستیڤاڵی دیكه‌دا له كێبڕكێدایە بۆ بەدەستهێنانی خەڵات.
ڕه‌فیق فواد یارئه‌حمه‌دی خه‌ڵكی بانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و هه‌ڵگری شه‌هاده‌ی ماسته‌ر له فیلمسازی – به‌ڵگه‌نامه‌ییه له وڵاتی به‌ریتانیا و نیشته‌جێی ئه‌و وڵاته‌یه.
Copyright © 2025 DidiMn.com. All rights reserved.