دیدی من – لاژه تهها
فێستیڤاڵی فیلم و هونەری کوردی فێستیڤاڵێکە بۆ فیلم و هونەری کوردی لە شاری لیشبۆنەی پایتەختی پورتوگال. لەم ڤێستیڤاڵەدا جگە لە نماییشکردنی فیلم، گەلەریی شێوەکاری، کۆنسێرت، پێشانگەی وێنەکیشان و فۆتۆگرافی و چەندین چالاکیی هەمەجۆری دیکەی هونەری بەڕیوە دەچێت. فێستیڤاڵەکە لە 21ی ئەم مانگەوە دەستی پێ کردووە و تا ڕۆژی 27ی مانگ بەردەوام دەبێت.
بۆ ئەم ساڵ ناوەڕۆکی کارکردنی فێستیڤاڵەکە لەسەر کۆنسێپتی دایکە، دایکی کوردی، دەربارەی ئەمەش وێبسایتی فەڕمیی ڤێستیڤاڵ دەڵێت: ”لە ڕێی سینەماوە دەتوانین تیشک بخەینە سەر گەلی کورد: خەونەکانیان، تێکۆشانیان، مێژوو، کەلتوور، سروشت، یادەوەری، بوون و زمانیان.
ئەم فێستیڤاڵە تەرخان کراوە بۆ دایکی کوردی، کە لە ڕابردوو و ئێستاشدا بناغەی شووناسی کوردین.“
فیلمەکان لە ڕۆژی 25 بۆ 27ی 3 نماییش دەکرێن و بریتین لەم فیلمانە:
کورتەفیلمی دا. لە دەرهێنانی ئارام دڵدار
فیلمی زەر، لە دەرهێنانی کازم ئوز
فیلمی ماڵێك بێ سەقف. لە دەرهێنانی سۆلین یوسف
فیلمی سترانی دایکم. لە دەرهێنانی ئرۆل منتاش
بهڵگهفیلمی دڵی لەیلا. لە دەرهێنانی ئەسیل ئۆزارسلان
بهڵگهفیلمی ڕادیۆ کۆبانی. لە دەرهێنانی ڕێبەر دۆسکی
ئەم فێستیڤاڵە لە لایەن کۆمەڵەی کوردیی کەلتووریی پورتوگالیی ژیانەوە بەڕێوە دەبرێت، کە کۆمەڵەیەکی بێلایەنی سەربەخۆیە، یەکەمین کۆمەڵگەی کوردیی پورتوگالییە، ئامانجی سەرەکیی ڕێکخستنی ئیڤێنتی کەلتووری و فێستیڤاڵی فیلم و هونەرییە لە لیشبۆنە و پورتوگال.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.