19/04/2024
DidiMn Logo
Top

هەلێکی مانەوەی ئۆنلاینی شاری ئەدەبیی یونسکۆ

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ڕاگه‌یاندنی یونسكۆ

سەنتەری نیشتمانی بۆ نووسین لە شاری نۆرویچ، شاری ئەدەبیی یونسکۆ، سێ هەلی مانەوەی ئۆنلاین دەڕەخسێنێت بۆ نووسەران یان وەرگێڕە ئەدەبییەکانی شارە ئەدەبییەکانی دیکەی یونسکۆ، لە مانگی ٢ی ساڵی ٢٠٢١.

ماوەی ئەم مانەوەیە یەک مانگە و تیایدا نووسەر و وەرگێڕەکان داوایان لێ دەکرێت کە باس لەو پەیوەندییە هاوبەشانە بکەن کە لە نێوان شاری نۆرویچ و شارە ئەدەبییەکەی خۆیاندا هەن، لەسەر چەند بابەتێکی جیاواز کار بکەن. ١٥٠٠ یۆرۆ دەدرێتە هەر براوەیەکی ئەم هەلانە.

بابەتەکان ئەمانە لەخۆ دەگرن:

– نووسینێک بە زمانی دایک، یان وەرگێڕانی بۆ زمانی ئینگلیزی، یەک کورتە چیرۆک، داڕشتنێک یان زنجیرە هۆنراوەیەک، تا ٢٠٠٠ وشە، کە بتوانرێت لە وێبسایتی NCW دابنرێت.
– بەشداریکردن لەگەڵ براوەکانی دیکە لە ئیڤێنتێکی ئۆنلاین بە ناونیشانی ”جیهان بناسە”
– تۆمارکردنی پۆدکاستێک لەگەڵ نووسەرێکی شاری نۆرویچ.
– بڵاوکردنەوەی پێنج ئامۆژگاری نووسینی تایبەت بە خۆت لە بلۆگی NCW
– بەڕێوەبردنی وۆرکشۆپێک.
– نووسینی بابەتێک بۆ وێبسایتی NCW دەربارەی شاری ڕاستەقینە و شاری خەیاڵی.
– پێشکەشکردنی لیستێکی پەسەندکراو لە ناونیشانی ئەو کتێبانەی شارە ئەدەبییەکەت بە وێبسایت NCW، بە مەرجێک کتێبەکان لە UK بەردەست بن بە زمانی ئینگلیزی یان بە وەرگێڕدراوی بۆ سەر زمانی ئینگلیزی.

ئەگەر ئارەزوی ئەم هەلە دەکەیت، ئەوا داواکارییەک پێشکەش بکە، با ئەم زانیارییانەی تێدا بێت:

– بۆچی ئارەزوت هەیە بۆ شاری نۆرویچ بچیت بۆ ئەم هەلە ئۆنلاینە؟
– چ شتێک زیاد دەکەیت بە هەبوونت لەم پرۆژەیە و هیواداریت چیت لەم هەلە دەست بکەوێت؟
– ئەو پڕۆژەیەی دەتەوێت ئەنجامی بدەیت لەسەر پەیوەندیی نێوان شاری نۆرویچ و شارە ئەدەبییەکەت چییە؟
– پەیوەندیی تۆ بە شاری ئەدەبیی یونسکۆوە چییە؟
– سیڤی خۆت، کە تۆماری بڵاوکراوەکانتی تێدا بێت.

تکایە داواکارییەکەت بنێرە بۆ residencies@nationalcentreforwriting.org.uk دوا بەروار بۆ وەرگرتنی داواکارییەکانتان ڕۆژی دووشەممە، ١٦\١١\٢٠٢٠ دەبێت.

 

 

هاوبەشی بکە

UNESCO,