خوانگ یوێچوانگ ئه‌و پیاوه ٧٦ ساڵه ماسیگره‌یه كه له قه‌راغ ڕووباری لی له شارۆچكه‌ی شینگ پینگی سه‌ر به هه‌رێمی گوانگسی له باشوری چین ژیان به‌سه‌ر ده‌بات. خۆی و چه‌ند پیاوێكی تری هاوته‌مه‌نی ڕێگایه‌كی كۆنی چه‌ند هه‌زار ساڵه به‌كار دێنن بۆ ماسیگرتن؛ جوانی و ناوازه‌یی خۆیان و شوێنه‌كه و شێوازی ماسیگرتنهكه وایكردووه ببنه جێی سه‌رنجی گه‌شتیاران و به تایبه‌ت فۆتۆگرافه‌ران له ته‌واوی جیهان.
هه‌رێم گوتیشی: ”دوای سۆراخکردنی ماسیگرەکان، ڕووبەڕووی خوانگ یوێچوانگی تەمەن ۷٦ ساڵەیان کردمەوە، کە لەگەڵ شێخی ماسیگراندا، برا ۸٤ ساڵەکەی سەرقاڵی کاری خۆیان بوون. كاتێك چووم بۆ ماڵی خاڵه خوانگ، خۆی نه‌گرتوو و ئه‌لبوومی وێنه‌كانی ده‌رهێنا و چه‌ند وێنه‌یه‌كی نیشاندام كه پێشتر له‌گه‌ڵ فۆتۆگرافه‌رانی وڵاتانی تردا گرتبوونی و باسی ئه‌وه‌شی كرد كه چه‌ند فۆتۆگرافه‌رێك به هۆی وێنه‌كانی ئه‌وه‌وه خه‌ڵاتی زێڕینیان له پێشبڕكێ فۆتۆگرافییهكاندا بردووه‌ته‌وه. گەشتیارگەلێکی زۆر کە ڕۆژانە دەرژێنە ناوچەکە و جوانی و تایبەتمەندێتیی ماسیگرەکان كه‌شێکی وای خوڵقاندووە کە ئەو ماسیگرانە هاوشانی پیشەی ماسییگرییکەیان، بازارێکیتریشیان ده‌ست كه‌وتووه كه وێنەگرتنه، بەجۆرێک بۆ ئەم کارە دەبێت پێشتر پەیوەندییان پێوە بکەی تا کاتت بۆ دیاریی بکەن و تۆش بچی فۆتۆیان بگریت یان فۆتۆیان له‌گه‌ڵدا بگریت. بۆ هه‌ر جارێكیش كه فۆتۆیان بگریت ده‌بێ ٢٠٠ كوای چینییان پێ بده‌ی، كه یه‌كسانه به ٣٥ هه‌زار دیناری عێراقی.“
هه‌روه‌ها هه‌رێم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: ”له‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی كه له‌وێ مامه‌وه، سێ جار له سێ كات و شوێنی جیاوازدا فۆتۆیانم گرت. یه‌كه‌مجار، به‌یانییه‌كی زوو بوو، وه‌ك ده‌ڵێن ‘له‌گه‌ڵ سوبحی صاڵحان’ له هۆتێل وه‌ده‌ركه‌وتم و بۆ چه‌ند كاتژمێرێك سه‌رقاڵی وێنه‌گرتنی خاڵه خوانگ بووم. دواتر له دوو ئێواره‌ی تردا وێنه‌ی ئه‌و و براكه‌یم له چه‌ند شوێنێكی تر گرت. لە هەمووی خۆشتر بۆ من ئەوە بوو خاڵە خوانگی هاوڕێم رێنوێنی منی دەکرد و گۆشە وشوێنەکانی بۆ دەستنیشان دەکردم! دیاربوو ئەوەندە لە گەڵ فۆتۆگرافەرانی دیكه‌دا کاری کردبوو بە تەواوی سەلیقەی په‌یدا كردبوو و له هونه‌ره‌كه‌دا قاڵ بووبووه‌وه.“
هه‌رێم عەلی حەسەن، لە دایکبووی ۱۹ی ئابی ۱۹۹٤، خه‌ڵكی شاری ڕانیه، باشوری كوردستانه. له ئێستادا بە هۆی سەرقاڵیی خوێندنەوە، کە لە قۆناغی دووەمی ماستەره لە زانکۆیبێیهانگ، لە پەکینی پایتەختی وڵاتی چین ده‌ژیت، ئه‌و به‌شه‌ی كه‌تیایدا ده‌خوێنێت ئه‌ندازیاریی ژینگه‌یه. پێشوتر لە کوردستان، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستیی بایۆلۆژی لە زانکۆی سلێمانی بەدەستهێناوە. چه‌ندین ساڵ ده‌بێت خولیای فۆتۆگرافی وعه‌شقی کامێرا بەشێکی دانەبڕاوی ژیانی هه‌رێمه، کە شانبەشانی خوێندنه‌كه‌ی چرۆی کردووە؛ له‌و ماوه‌یه‌شدا چه‌ند بڕوانامه‌یه‌كی فۆتۆگرافیی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی باشوری كوردستان به‌ده‌ست هێناوه، هه‌روه‌ها له چه‌ندین پێشانگای ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی به‌شداریی كردووه.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.