26/04/2024
DidiMn Logo
Top

گفتوگۆ لەگەڵ فۆتۆگرافه‌ری ژاپۆنی هال

لە لایەن دیدی من 6 ساڵ پێش ئێستا

فۆتۆ: هال کاواگوچی

دیدی من ڤایس
له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: ڕاڤین کامەران

 

پێی گوتم: ”کاتێک خۆشەویستەکەت لە باوەش دەگریت، زۆر کات حەز دەکەیت لە باوەشیدا بتوێیتەوە. بۆ درککردن بەو ئارەزووە دەستم کرد بە وێنەگرتن لە مەودایەکی تەسک و بچووکدا. کاتێک برەوم بە کارەکانم دا، هەستم کرد ئەو جۆرە پەیوەندییە زۆر گرنگە“.

”هال فۆتۆگرافەر“ کاواگوچی، فۆتۆگرافەرێکی یابانییە لە تۆکیۆ. لە ساڵی 2009ەوە داوا لەو کەپڵانە دەکات کە نایانناسێت، لەگەڵیان دەڕواتەوە بۆ ماڵ و کاری فۆتۆگرافییان لەسەر دەکات.

پرسیار: بۆچی ناوی هال فۆتۆگرافەر بە کار دەهێنیت؟
هاروهیکۆ کاواگوچی: بۆ من زۆر گرنگە، کاتێک وێنەیەک دەگرم بابەتەکە چۆن خۆی دەردەخات.

پ: لە کوێ ئەو کەسانە دەدۆزیتەوە کە حەز دەکەن بکرێنە عەلاگەیەکی پلاستیکییەوە؟
هال: باڕەکان، یانەکانی شەوانەوە، هەر کوێیەک بێت. هەمیشە نموونەیەکیان پیشان دەدەم کاتێک داوایان لێ دەکەم ببنە مۆدێل.

پ: تۆ لەپڕدا لە بەردەمیان وەکو نامۆیەک دەردەکەویت!
هال: هەموان سەرسام دەبن. کاردانەوەیان بۆ کارەکانم بێسنوورە، هەندێکیان زوو ڕازی دەبن ببنە مۆدێل، هەندێکیشیان هەرچەند پێداگری بکەم سوودی نییە، هەندێکیشیان بۆیان گرنگ نییە.

پ: بەڵام چۆن قایل دەبن لەگەڵ کەسێکی نامۆ ئەو کارە بکەن؟ ئەگەر بزانیت کارەکەت زۆر ترسناک دیارە…؟
هال: بۆیان باس دەکەم ئەم کارە زۆر سەلامەتە و هیچ کێشەیەکی نییە.

فۆتۆ: هال کاواگوچی

پ: بەڵام تۆ داوای شتێکیان لێ دەکەیت کە ڕەنگە لەسەر زەویی متبەخەکەت بخنکێن.
هال: بە میهرەبانییەوە ئەو دوانە قایل دەکەم، کاتێک دەست دەکەم بە وێنەگرتن، هاوکارێکم لەگەڵدایە ئامادە بۆ حاڵەتی لەناکاو، هەروەها ئۆکسجینیشم لە لایە ئەگەر هەستیان کرد حاڵیان تێک چووە.

پ: ئەوانەی دێن دەتوانن تا چەندێک لە ناو ئەو عەلاگەیەدا بمێننەوە؟
هال: لە شێوازی زاتسوارن چل خولەک، لە گۆشتی ئەڤین دە خولەک. نزیکەی چوارسەد کەس بەشدارییان کردووە، هەر وێنەگرتنێک نزیکەی دوو کاتژمێر دەخایەنێت.

پ: تا ئێستا لەمەدا کەس ئازاری پێ ‌گەیشتووە؟
هال: هەرگیز، زیاتر کێشەکە لەوەدایە ئەوان قەبارەیان گەورەیە و ناتوانن بە ئاسانی بچنە ناو تورەکە پلاستیکییەکەوە، بەر لەوەی دەست بە کار بکەم، هەموویان زۆر ترساو دیارن، بەڵام کاتێک وێنەگرتن تەواو دەبێت هەموویان خرۆشاون و چێژیان لێ بینیوە! پێم وایە ئەو چێژە زۆر نزیکە لە پیاسەکردن بە باخچەیەکدا.

پ: بەتەواوی تۆ چۆن ئەو کارە دەکەیت؟
هال: کاتێک ئەو دوانە دەچنە ناو تورەکەکەوە، هەوای ناوەوە هەڵدەمژم تا هیچ بۆشاییەک نەمێنێت، تەنها دە چرکە کاتم هەیە بۆ وێنەگرتن. لەو مەودا کورتە سنووردارەدا ناتوانم لە دوو وێنە زیاتر بگرم.

پ:بۆچی هەندێکیان ڕووتن و هەندێکیان جلوبەرگیان لە بەردایە؟
هال: پێویستە ڕێز لەوە بگرم ئەوان چۆنیان پێ‌ خۆشە. خۆیان جلوبەرگ جۆراوجۆر لەگەڵ خۆیان دەهێنن. ڕووتێتی جۆرێکە لەو جۆرانە.

فۆتۆ: هال کاواگوچی

 

فۆتۆ: هال کاواگوچی

فۆتۆ: هال کاواگوچی

فۆتۆ: هال کاواگوچی

فۆتۆ: هال کاواگوچی

فۆتۆ: هال کاواگوچی

فۆتۆ: هال کاواگوچی

فۆتۆ: هال کاواگوچی

فۆتۆ: هال کاواگوچی

 

هاوبەشی بکە

Conceptual Art, Photography,