03/05/2024
DidiMn Logo
Top

کۆبەرهەمی جوبران خەلیل جوبران بڵاودەبێتەوە

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

ئەمڕۆ کۆبەرهەمی ئەدیب و هونەرمەندی لوبنانی، جوبران خەلیل جوبران، لە کتێبخانەکان بڵاوبوویەوە. جوبران خەلیل جوبران، ئەدیب و هونەرمەندی لوبنانییە، ساڵی ١٨٨٣ لە لوبنان لەدایکبووە و ساڵی ١٩٣١ پاش ئەوەی تووشی نەخۆشی سیل دەبێت، کۆچی دوایی دەکات. دوای ئەوەی لەگەڵ خێزانەکەیدا، کۆچ دەکەن بۆ ئەمریکا، ئیدی لە لاوێتییەوە، بە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی، دەستی بە نووسین کردووە و زیاد لە چەندەها کتێبی نووسیوە. کۆبەرهەمی جوبران خەلیل جوبران، ئازاد بەرزنجی کاری وەرگێڕانی بۆ کردووە و ئێستا لە کتێبخانەکاندا دەست دەکەوێت. ئازاد بەرزنجی لە واڵی خۆی، دەربارەی وەرگێڕانی کۆبەرهەمەکە، دەڵێت: “دوای پتر لە ساڵ و نیوێک کاری ڕۆژانە، دواجار توانیم کۆی کتێبەکانی جوبران خەلیل جوبران بکەم بە کوردی و لە شەش بەرگدا و لە بۆکسێکدا و لەسەر ئەرکی برای بەڕێز دکتۆر تەها و دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان، پێشکەش بە خوێنەر و کتێبخانەی کوردیی بکەم. شایانی باسە کاری هونەریی بەرگەکان لە دیزاینی برای هونەرمەند کاک ئارام عەلییە. هیوادارم بەم کارە کونجێکم لە کتێبخانەی کوردی پڕ کردبێتەوە و مایەی پەسنی خوێنەرانی کورد بێت”.
کۆبەرهەمەکە، ئێستا لە کتێبخانەکان بەردەستە.

هاوبەشی بکە

DidiMn, Didimnnews,