دیدی من – ئاراس عەبدوڵڵا
هیچم نییە بیشارمەوە، ناونیشانی نوێترین بەرهەمی شانۆیی (کۆڕی شانۆی با)یە کە بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا لە شاری سلێمانی نمایش بکرێت. نووسەری دەقەکە پاولۆ جینۆڤێسی ئیتاڵییە و ڕێژەن جەمال کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجام دەدات، هەروەها ژمارەیەک ئەکتەری شاری سلێمانی ڕۆڵی کەسایەتییەکانی ناو شانۆنامەکە بەرجەستە دەکەن. دەرهێنەری شانۆییەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە چیرۆکی شانۆییەکە لە پاڵماندایە، نەک ڕووی دابێت و ئێمە دووبارە بیگێڕینەوە.
ڕێژەن جەمال، دەرهێنەری شانۆیی ”هیچم نییە بیشارمەوە” دەربارەی نمایشەکەیان بۆ دیدی من گوتی: هیچم نیه بیشارمه‌وه، ده‌قێكی ئیتاڵییه له نووسینی پاولۆ جینۆڤێسە، نووسه‌ره‌كه‌ی هێشتا له ژیاندایە، ئه‌وه‌ش جۆرێك له سه‌ربه‌ستی زیاتری هه‌م به ده‌قه‌كه‌ی و هه‌م به ئه‌كته‌ره‌كانی ئێمەش بەخشیوە، چیرۆكی كاره‌كه له پاڵماندایه، نه‌ك ڕووی دابێت و ئێمه دووباره بیگێڕینه‌وه. مامه‌ڵه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كه مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌واو ئازادانه بووه، چیرۆكه‌كان هه‌مان چیرۆكن، به‌ڵام بینه‌ر هه‌ست ده‌كات ڕۆژێك له ڕۆژان له خۆیدا یان له كه‌سێكی نزیكیدا ڕووی داوه.
سەبارەت بە چۆنێتی کارکردنی لەسەر دەق و تێمای کارەکە، ڕێژەن گوتی: ده‌قه‌كه ”لۆكهڵایز” نه‌كراوه، ئه‌م خاڵه گرنگه، چونكه چیرۆكی ڕووداوه‌كان له بنه‌ڕه‌تدا پێویستی به‌وه نییه به قۆناغی لۆكهڵایزدا بڕوات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر بینه‌ر بكه‌ون، له نێوان بینه‌ر و چیرۆكه‌كانی كاره‌كه‌دا هێڵێكی زۆر باریك هه‌یه، ڕه‌نگه نه‌شبێت. به كورتی تێمای كاره نوێیه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه؛ ئێمه به ڕاستی یه‌ك ده‌ناسین؟ هه‌موومان سێ ژیانمان هه‌یه ”ژیانێكی گشتی، ژیانێکی تایبه‌تی و ژیانێکی نهێنی” چی ده‌بێ ئه‌گه‌ر هه‌ردوو ژیانه تایبه‌ت و نهێنییه‌كه‌مان ئاشكرا ببن؟
لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دۆخی کەرەنتینە لە هەرێمی کوردستان، ”هیچم نییە بیشارمەوە” دەبێتە یەکەمین نمایشی شانۆیی کە لە دوای کەرەنتینە نمایش بکرێت، لە ئێستادا ستافی ئەم بەرهەمە هونەرییە لە کۆتایی ئامادەکارییەکانیاندان و بڕیارە لە نزیکترین دەرفەتدا ئەم بەرهەمە لە شاری سلێمانی و لەسەر شانۆی هۆڵی ڕۆشنبیری نمایش بکرێت.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.