13/03/2024
DidiMn Logo
Top

کارلۆس رویس زافۆن کۆچی دوایی کرد

لە لایەن دیدی من 4 ساڵ پێش ئێستا

کارلۆس رویز زافۆن

کارلۆس رویز زافۆن، نووسەری نێوداری کەتەلۆنی لە تەمەنی 55 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، زافۆن لە ساڵی 2018 تووشی شێرپەنجەی کۆڵۆن بووبوو.

کارلۆس رویس زافۆن له‌ ساڵی ١٩٦٦ له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌دایک بووه‌. زافۆن زیاتر وه‌ک نووسه‌رێک ناسراوه‌،  له‌ ١٩٩٤ چووەته‌ لۆس ئه‌نجلۆس و وه‌ک سیناریۆنووسێک کاری کردووە.

ڕۆمانی سێبه‌ری با، که‌ یه‌که‌م جار له‌ ساڵی ٢٠٠١  بڵاو کرایه‌وه‌، زافۆن‌ی کرد به‌ نووسه‌رێکی جیهانی؛ ڕۆمانه‌که‌ بێ ئه‌نداز له‌ لایه‌ن ڕه‌خنه‌گران و خوێنه‌رانه‌وه‌ پێشوازیی لێ کرا. نووسه‌ر و وه‌رگێر هیوا قادر ئه‌م ڕۆمانه‌ی له‌ سویدییه‌وه‌ کردووه‌ به‌ کوردی وده‌زگای چاپ و پەخشی سه‌رده‌م  چاپ و بڵاوی کردووەته‌وه‌.

ته‌واوه‌ی به‌رهه‌ماکانی زافۆن:

بۆ لاوان:

  • ئه‌میری ته‌م – ١٩٩٣
  • کۆشکی نیوه‌شه‌و– ١٩٩٤
  • ڕووناکییه‌کانی سێپتێمبه‌ر– ١٩٩٥
  • مارینا – ١٩٩٩ (وەشانخانەی پەیکله‌ داهاتوودا به‌ زمانی کوردی بڵاوی ده‌کاته‌وه‌)

بۆ گه‌وره‌ساڵان:

  • سێبه‌ری با – ٢٠٠١ ( هیوا قادر کردوویه‌ به‌ کوردی)
  • گه‌مه‌ی فریشته‌ – ٢٠٠٨ (هیوا قادر کردوویەتی بە کوردی)
  • زیندانیی ئاسمان – ٢٠١١
  • و‌ێڵگەی ڕۆحه‌کان – ٢٠١٩
هاوبەشی بکە

Zafon,