23/03/2024
DidiMn Logo
Top

چەمکی شکۆمەندیی لە لای ئیدمۆند بێرک

لە لایەن دیدی من 5 ساڵ پێش ئێستا

دیدی منبی بی سی ڕادیۆ
لە عەرەبییەوە: قارەمان نەجات

کتێبی توێژینەوەیەکی فەلسەفی دەربارەی بنەمای فیکرەکانمان، لەبارەی جوانی و شکۆمەندی، بەڵام ئایا ئیدمۆند مەبەستی چییە؟ ئەو شتە جوانانەی بینیویەتی، مەیلیان بە لای ئەوەدا دەچێت کە بچووک و نەرمونیان و ناسک و تەنک و سەرنجڕاکێش بن، بەڵام شتە شکۆمەندەکان گەورە و تاریک و سامدار و بەهێزن، لەوانەیە گوڵێکی ورد یان سەگێکی ڕاوی ڕەنگ خۆڵەمێشی شتانێکی جوان بن، بەڵام لێواری هەڵدێرێک چیایەک، یان زریان و هەورەگرمە لە دەریا، ئەم جۆرە شتانە شکۆمەندن، شتە جوانەکان هەستی دڵخۆشی بەرهەم دەهێنن، بەڵام شتە شکۆمەندەکان لە ترس و سامدا نوقممان دەکەن و کاریگەری لە ناخ و قووڵایی دەروونمان دەکەن، بەڵام لە هەندێک ئاستدا و بە شێوەیەکی دژبەیەکی بە نزیکەیی چێژمان پێ دەدەن، ئێمە لە لێواری هەڵدێرێکەوە بۆ خوارەوە دەڕوانین، لە کاتێکدا سام دەکەینەوە، بەڵام سەرەڕای مەترسیداری، جۆرێک لە جوانی و چێژ لە تاقیکردنەوەکەماندا ئەزموون دەکەین، تاڤگەیەکی بەهێز ڕەنگە قووتمان بدات، بەڵام تا ڕادەیەک ئەوە بە بەشێک لە سەرنجڕاکێشییەکەی دەبینین. هێزێکی گەورە و گران و پڕ لە جوانی.

بێرک ڕای وایە شکۆمەندی بە قووڵی کاریگەریمان لێ دەکات، لەبەر ئەوەی پەیوەستە بە ئیحتیمالیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی ئێش و ئازار، هەروەها بۆ پارێزگاریکردن لە خود هەستە بنەڕەتییەکانمان دەورووژێنێت. کاتێک ئێمە شکۆمەندی تاقیدەکەینەوە ئەوە ئێمە ئەو ئازایەتی و بوێرییە تاقی دەکەینەوە کە لە بارودۆخی هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەدا ژیانمان ڕزگار دەکات، ئەم باوەڕ و بیرۆکەیە دەربارەی شکۆمەندی کاریگەرییەکی بەهێزی لەسەر ڕۆمانتیکیەت هەبوو، ئەو ڕێباز و جووڵانەوە هونەرییەی هێزە سەرکێشەکانی سروشتی جیهانی بەرز و پیرۆز کرد.

 

هاوبەشی بکە

Edmund Burke, Kteb,