18/03/2024
DidiMn Logo
Top

گۆڤارێکی تایبەت بە منداڵان چاپ و بڵاو دەکرێتەوە

لە لایەن دیدی من 5 ساڵ پێش ئێستا

دیدی منڕاگەیاندنی گۆڤاری ھەتاو

هەتاو، بڵاوکراوەیەکی کلتووریی هونەریی سێ زمانی کوردی، فارسی، ئینگلیزیی منداڵان و نەوجەوانانە. وەرزانەیەکی بواری ئەدەبیات و هونەرە و لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەردەچێت.

کار و جەختی ئەم وەرزانەیە بۆ هونەر و کاریگەریی هونەرە لە دنیای ئێمەدا و نەبوونی سەرچاوەی پێویستە بۆ خوێنەرانی منداڵ و نەوجەوان، هەربۆیە ئامانجی بڵاوکراوەکە تەرخانکردنی بەشێک لە چالاکییەکانە بۆبابەتی هونەرییە.

هه‌روه‌ها له‌ بواری ئه‌ده‌بیاتدا هه‌تاو هه‌وڵده‌دار ده‌رفه‌تێك بێت بۆ فراوانکردنی ئەدەبیات لە زمانی نەوجەوانانەوە بۆ نەوجەوانان، هەر بۆیە هەوڵی تەواو دەدات چوارچێوەیەکی نوێ لە  هونەر و ئەدەبیات لەسەر بنەمای ئەدەبیاتی نەوجەوانان بوناد بنێت.

هەتاو نایەوێت تەنها قسەکەر بێت، دەیەوێت دەرفەتێک بێت بۆ نمایشی بەرهەمی خوێنەرانی خۆی.

خاوەنی ئیمتیاز: سروە ئەرسەلانی
بەڕێوەبەری نووسین: ئاروین ئابدەرم
بەڕێوەبەری هونەری: بەختیار خەسرەوی

هاوبەشی بکە

Govari Hetaw, Kteb, Kurdish Literature,