25/07/2024
DidiMn Logo
Top

كتێبخانەى جەلادەت عەلى بەدرخان تێكدرا

لە لایەن دیدی من 4 ساڵ پێش ئێستا

ديدى من – ديارنامە
له كرمانجييەوە: سەليم جەمال

بەرپرسی پارێزگاى سێرت له باكوورى كوردستان، ڕۆژى ٣٠/٥/٢٠٢٠ كتێبخانەى جەلادەت عەلى بەدرخانى لەو شارە تێكدا.  

بەپێى بڕيارێكى وەزارەتى كاروبارى توركيا، عەلى فواد ئاتيك، وەكو بەرپرسی پارێزگاى سێرت دەستنيشان كرا و بووە کەسی یەکەمی شارەکە و لە یەکەمین کارەکانی، تێکدانی كتێبخانەى جەلادەت عەلى بەدرخان بوو لە لایەن ستافەکەیەوە.

ساڵى ٢٠١٦، ئەو كاتەى بەرپرسی پارێزگاى سێرتێ دەستى بەسەر شارەكەدا گرتبوو، تابلۆى  كتێبخانەكە لێ كرابووەوە و كتێب و بەرهەمه كورديیەكانيشيان وەلا خستبوو. بەڵام لە دواى ئەوەى كە پارتى ديموكراتى گەلان (هەدەپە) دووبارە هاتەوە سەر حوكم لەو شارەدا، توانیيان كتێبخانەكە نۆژەن بكەن و تابلۆيەكى نوێ به كوردى هەڵبواسن، بەڵام لە دوای ڕووداوەکانی ئەم دواییەی تورکیا و دوورخستنەوە و زیندانیکردنی بەرپرسەکانی هەدەپە، كتێبخانەكە بە تەواوى ڕووخێنرا.

تا ئێستایش بەرپرسانی شارەکە ڕوونیان نەکردووەتەوە بۆچی کتێخانەکەیان تێک داوە، بەڵام زۆرینەی کەسایەتی و دانیشتوانی شارەکە و باکووری کوردستان، بۆ مەرامی مەرامى نەژادپەرستى و تێكدانى كولتوور و زمانى كوردیى دەگەڕێننەوە، چونکە کتێبخانەکە لە شوێنە دێرینە کوردەوارییەکانی ناوچەکەیەوە و ناوی کەسایەتییەکی مەزنی زمان و ڕۆژنامەوانیی کوردی هەڵدەگرێت، کە لە ئێستادا و لەو بارودۆخە سیاسییەی تورکیای پێدا دەڕوات، قبووڵکردنی زەحمەتە.

هاوبەشی بکە

Book, bookstore,