دیدی من
وەشانی نووسیار لە وەرزی نوێی کتێبەکانیدا به‌مزوانه کتێبی ”پەیامبەرێک کە خوداکەی ئەوی لە خۆی تاراندبوو” ی ڕەزا بەراهەنی چاپ و بڵاودەکاتەوە. ئەم بەرهەمە هەڵبژاردەیەکە لە سەرجەم کتێبە شیعرییەکانی ڕەزا بەراهەنی و لە دوتوێی ٣١٤ لاپەڕەدا کاری ئامادەکردن و وەرگێڕانی لەلایەن شنە نوری و زاری بۆ کراوە.
له‌باره‌ی ئه‌م کتێبە شنە نووری ده‌ڵێت:
ئه‌م کتێبه -به ئاگاداريى ماڵباتى نووسه‌ر- ههڵبژاردهيهکی شيعره له سه‌رجه‌م ديوانه شيعرييهکانى ڕه‌زا به‌راهه‌نى، که به درێژايى نزيکه‌ى شه‌ستوپێنج ساڵه‌ى ته‌مه‌نى نووسه‌ربوونى نووسيونى. کتێبه‌که پێکهاتووه له 73 شيعرى نێو 11 کتێب، که هه‌ر شيعره و ده‌لاله‌ته له‌و قۆناغه فيکرى و ئهدهبييهى به‌راهه‌نى تێيدا بووه.
له وه‌رگێڕانى شيعره‌کاندا (بێ سڵه‌مينه‌وه و خۆبواردن له هيچ شيعرێکى نێو ديوانهکان) پێش هه‌ر شتێک هه‌وڵمانداوه ئه‌و فهزايهى له شيعرى بهراههنيدا هه‌يه وه‌ک خۆى بيکوردێنين، هاوکات ته‌کنيکى شيعرهکان تێک نه‌چن و وه‌ک خۆيان بمێننه‌وه.
کتێبه‌که ده‌کرا له‌وه‌ى هه‌يه گه‌لێک درێژتر بايه، به‌ڵام له ئێستادا به پێويستمان زانى به‌و قه‌باره‌يه بڵاوى بکه‌ينه‌وه کە بێجگە لە هەڵبژارەیەکی چڕ لە زۆربەی شیعرەکانی، کورتە باسێکیش لەسەر بەرهەم و ڕێباز و شێوازی نووسینی بەراهەنی جێگەی کراوەتەوە.
پەرەگرافیک لە کتێبەکەکە:
به‌راهه‌نى له يه‌که‌م ده‌فته‌ره شيعريهوه که “ئاسکانى باغ”ـه تاکوو کۆتا کتێبى “ڕوو له په‌پووله‌کان” هه‌رده‌م ويستوويه‌تى درێژه‌پێده‌رى شيعرهکانى پێشووترى خۆى نه‌بێت، ئه‌گه‌ر به کۆى به‌رهه‌مه‌کانى بهراههنيدا بچينه‌وه ده‌بينين له هه‌ر دهفتهرهشيعرێکدا به‌راهه‌نى به تڕوانينێکى جياوازه‌وه شيعرى نووسيووه، شيعرنووسينى به‌راهه‌نى له ئهدهبيياتى فارسيدا گرنگييه‌کى زۆرى هه‌يه. ئه‌گه‌ر چاو بگێرين به نێو سه‌رجه‌م کتێبه شيعرييهکانيدا، ده‌توانين سێ کتێبى بهراههتى وه‌ک سه‌رمه‌شقى ئه‌و قۆناغه‌ى تێيدا نووسراون ببينرێن، که هه‌ر يهکهيان له‌و کاته شۆڕشێکى گه‌وره بوونه و سه‌راپاى ئهدهبيياتى فارسيى گرتووه‌ته‌وه، يه‌که‌م کتێبيان “سايهى خودا“ـيه که شيعرگهلێکى زيندانيى ڕياليستى و دژهشيعريى ته‌واو پێچه‌وانه‌ى ئه‌و ده‌مه‌ى شيعرى فارسى بوون که شيعرهلێکى سيمبوولى بوون. کتێبکى ديکه‌ى “ئيسماعيل”ـه که ئه‌م شيعره درێژه‌ى وه‌ک لاواندنهوهيهک بۆ “ئيسماعيل شاهروودى” نووسيوه و له‌ژێر کاريگه‌ريى “لووره“ـى “ئالێن گينزبێرگ” و به‌ره‌ى “بيــت”دا بنه‌ماکانى پهخشانهشيعرى داڕشت. سێههميشيان کتێبى “ڕوو له په‌پووله‌کان”ـه که به دێژايى ئه‌م ساڵانه‌ى دوايى نمايندهى شيعرى فارسى بووه، شيعرگهلێک که له زماندان و زمان تێياندا شکۆفه ده‌کات.
دەڵێن:
«لە ئاوی ڕوانینی بەردينی تۆدا دڵۆپێکی سوور هەیە، دەسووتێت.»
دەپرسن:
«ئايا بڵێسەیەک سەما ئەکات لەوێ لە لووتکەی ئاودا،
ئايا ئەستێرەیەک خەووتوە لە ئامێزی به‌نازی خەودا؟»
پێدەکەنن، دەگریم
دەگرین، پێدەکەنم
نازانن،
ئەمە دڵۆپێک خوێنه،
هەمیشە دەکەوێتە سەر بەرزایيی چاوەکانم!
نازانن،
ئەمە دڵۆپێک مەرگە،
هەمیشە لە بەرزيی ئەڤینما دەسووتێت.
ڕه‌زا به‌راهه‌نى؛ شاعير، تيۆريست، لێكۆڵه‌ر، چيرۆكنووس، ڕۆماننووس، وه‌رگێڕ، مامۆستاى زانكۆ و چالاكوانى سياسى و مرۆيىيه. ساڵى 1935 له خانه‌واده‌يه‌كى توركزمانى شارى ته‌ورێز ـى وڵاتى ئێران له دايك بووه، سه‌رۆكى پێشووى يانه‌ى قه‌ڵه‌مى كه‌نه‌دايه. كتێبگه‌لێكى زۆر و هه‌مه‌چه‌شنى له ژانره جياوازهكان نووسيوه. به بنيادنهرى ڕه‌خنه‌ى نوێى فارسى داده‌نرێت. له ئێستادا ته‌مه‌نى 86 ساڵه و له كه‌نه‌دا ده‌ژى.
شنه نوورى: له‌دايكبووى ساڵى1995 له شارى سهنغوورى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان و نيشته‌جێى شارى كه‌لاره له باشوورى كوردستان. خاوه‌نى كتێبێكى شيعرييه به ناوى” من مانگايهكى ته‌نيام” 2018 و وه‌رگێرانى بۆ كۆمه‌ڵه چيرۆكێكى فروغ فه‌روخزاد كردووه به ناوى “شكست” 2020. له چه‌ندين پێگه و ڕۆژنامه و گۆڤاردا به‌رهه‌مه‌كانى بڵاو كردووه‌ته‌وه. له هه‌مان كاتدا چه‌ندين شيعرى بۆ سه‌ر زمانه زيندووه‌كانى دنيا وه‌رگێردراوه.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.