24/03/2024
DidiMn Logo
Top

لە بەرامبەر مێتۆدەکانی ڕۆڵگێڕاندا خۆتبە

لە لایەن دیدی من 4 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – لودۆڤیک کۆتواد
لە ئینگلیزییەوە: سیڤان ئەرسەلان

ڕۆڵگێڕان وەک مێتۆدێک واتە هونەری بوون بەو کەسایەتییەی کە کارەکتەر ڕۆڵەکەی بەرجەستە دەکات. ئەم مێتۆدە بە دیوێکدا ڕاست و گونجاوە و تاقیی کراوەتەوە، بەڵام تاکە ڕێگا نییە بۆ ئەوەی کارەکتەر لە پێشکەشکردنی ڕۆڵەکەیدا هەڵیبژێرێت.

زۆرێک لە ئەکتەران لە کاتی پێشکەشکردنی بەشە گەورەکەی نمایشەکەیاندا، بە ئاگادارییەوە لە ناو مێشکی خۆیاندا دەمێننەوە، خوێندنەوەی دەقەکەیان بە شێوازێکی وریاییەوە یاخود تێکەڵکردنی کەسایەتیی خۆیان و کارەکتەر لەسەر پەڕەی دەقەکەیان بەکاردەهێنن. هیچ یەکێک لەم فەلسەفانە هەڵە نین، تەنها هەندێک بۆچوونی جیاوازن لە بارەی پێکهاتە و هونەری ڕۆڵگێڕانەوە.

بەسەرهاتێکی بەناوبانگ لە بەشێکی فیلمی پیاوی ماراسۆندا، دوو ئەستێرە هەستبزوێنەکەی ساڵی حەفتاکان، سیر لاورانس ئۆلیڤەر و دوستن هۆفمان هەیە؛ هۆفمان ئەکتەری سەرەکییە بە هاوڕێ ئەکتەرەکەی دەڵێت کەوا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ نەخەوتووە تاوەکو بتوانێت ڕۆڵی ئەو کارەکتەرەی بهێنێتە بوون، کارەکتەرەکەشی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ نەخەوتووە.

”کوڕە ئازیزەکەم” ئۆلیڤەر بە هۆفمان دەڵێت ”کوڕەکەم بۆچی ڕۆڵگێڕان تاقی ناکەیتەوە؟” فیلم و شانۆی گەورە ڕوناکی بۆ پڕۆسەی ڕێبازەکە دەهێنن، ئەو پڕۆسەیەی کە ئەکتەر لە ڕێگەی هەست و هەندێک جار جەستەیشەوە بە تەواوی دەبێتە کارەکتەرەکە.

لە کۆتاییدا هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ ڕاهێنان و هەڵبژاردنی ئەوەی کە چۆن بتەوێت ڕۆڵەکەت نمایش بکەیت، بەڵام نواندنەکەی خۆت دەبێتە ئەزموونێکی بەسوود بۆ زۆرێک لە ئەکتەران، بە دڵنیایەوە وەک هەر هونەرێکی باشی دیکە گوتنی ئاسانە، بەڵام ئەنجامدانەکەی قورسە.

کەوایە، چۆن دەتوانیت نواندنی خۆت بکەیت؟ بەوەی کە هەموو ڕۆژێک فێر بیت کە تۆ کێیت، حەزت لە چییە و حەزت لە چیی نییە، بە ویستی خۆت تێکەڵ بە کارەکەتی بکەیت، نواندن بە خۆکۆنترۆڵکردنێکی تەواوەتی لەگەڵ توانینی بە خێرایی چوونەژوورەوە و دەرچوون لە بڕگەیەکدا ڕەنگە بۆ تەواو شارەزابوون لەمە چەند ساڵێکت بوێت.

نابێت هەرگیز ئەوە لە یاد بکەیت کەوا ئەرکەکەی تۆ کاردکردنە لە هەمان کاتیشدا چێژ بینینتە لێی.

ویستی گێڕانەوەی چیرۆکێک بە ڕاستی و بێ درۆ ئامانجێکە شایەنییەتی بەڵام نابێت ببێتە هۆی زیانگەیاندن بە ویستەکانی خۆت.

لێرەدا سێ تەکنیک هەیە کە یارمەتیت دەدات چۆن نواندنی خۆت بکەیت لە ڕیبازی ڕۆڵگێڕاندا:

بزانە تۆ کێیت!

زۆرێک لە ڕۆڵی سەر شاشە و ستەیجەکان بەرجەستەی ژیانی ڕۆژانەن. ڕاستییەکانیان لەسەر ستەیج وەستاوەتە سەر ئامادەبووان کە دەتوانن بە وردی هەموو شتێک ببەستنەوە بە کارەکتەرەوە. نموونەی زۆرێک لە ئەکتەران کە ئاشناین پێیان زۆر بەتوانان بە سەر کارەکەیاندا بەوەی کە ژیانێکی ئاسایی خۆیان دەژین، پاشان ئەو ئەزموونەیان دەهێننە ناو کارەکەیان.

پاول نیومان نموونەیەکی زۆر باشە، لە پاش کێشانی ئەرکێکی زۆر لە چەندین ڕۆڵی جیاوازدا، بۆی دەرکەوت کە تەنها کاتێک دەبێت بە خۆی ئەوا دەتوانێت زیاتر بینەر بۆ خۆی ڕابکێشێت، بە قسەکردن بە دەنگی ئاسایی خۆی و هێنانی ئەو تایبەتمەندییە هونەرییانەی خۆی بۆ هەر بڕگەیەک، توانی پیشەکەی بەرەو پێش ببات. بە درێژای ڕێگاکەی توانی بڕوابەخۆبوونی لە ئیشەکەیدا بەدەست بهێنێت و شارەزاییەکی ڕاستەقینەی ژیانی سۆزداری لە هەر بەشیکدا کە ڕۆڵی بینیوە، بەرجەستە بکات.

کۆنتڕۆڵی خۆت بکە

هەموومان زۆر باش لە بارەی ئەو کۆتاییە تراژیدییەی هەندێک لەو ئەکتەرانەی کە دڵخوازمان بوون بیستوومانە، زۆربەیان لە سەرەتای ژیان و کارەکەیاندا بەسەریاندا هاتووە، زۆربەی ئەو ئەکتەرانە کێشەیان لە کۆنترۆڵکردنی جڵەوی خۆیاندا هەبووە، هەندێکیان بە هۆی ئەو فشارە دەروونییەی لە ناو کارەکەیاندا هەیان بووە جڵەوی خۆیان لەدەستداوە.

هەر بۆیە گرنگە ئەکتەران فێر بن کە چۆن کۆنتڕۆڵی خۆیان بکەن، توانای ئەوەت هەبێت کارەکتەرەکەت لە ئیشەکەتدا بەجێ بهێڵێت و نەیهێنیتە ماڵەکەت ئەمە بنچینەیەکی گرنگە، ئەکتەرەکان دەتوانن ئەو ڕاهێنانە فێر بن کە یارمەتییان دەدات ڕۆڵەکەیان ”لێرەدا هەڵبگرن و لە شوێنێکی دیکەدا داینێن” دەتوانن زۆر لە خۆیان بکەن و فێر بن بە دوای هاندانێکدا بگەڕێن، تاکو تێبگەن چۆن بە گونجاوی مامەڵەی لەگەڵداق بکەن، بەو شێوەیەی کە پارێزراوە.

چێژی لێ ببینە

ڕۆڵگێڕان کارێکی قورسە بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە چێژبەخش و دڵخۆشکەر نەبێت، تەنانەت بە فێربوونی ئەوەی بەهای خەڵاتەکانت بزانیت، زیاتر ئارامتر دەبیت و زیاتر لە کارەکەتدا ئاسودە دەبیت. زیاتر دەبیت بە خۆت، ئەندامەکانت ”جەستە و دەنگت” دەبێت ببنە باشترین هاوڕێت. تیگەیشتنێکی باش لە هەردووکی وا دەکات زیاتر بزانیت و لە داهاتووشدا یارمەتیدەرت بێت.

ئەو ڕۆتینە بدۆزەوە کە سوودی بۆت هەیە، هەنگاو بە هەنگاو فێر دەبیت بە شێوەیەکی سرووشتیانە دەربڕینت بۆ بارودۆخەکان هەبێت، هەناسەدان کەرەستەیەکی باشە و پێویستە کەسێک بە شارەزاییەوە پێشکەشی بکات. تەنانەت ئەگەر کارەکتەرەکە بە بارودۆخێکی سەختیشدا بڕوات پێویست ناکات تۆ بە هەمان بارودۆخدا بڕۆیت.

ڕێبازی ڕۆڵگێڕان تەنها ئەمەیە؛ ڕێبازێک بۆ نمایشکردنی دیمەنێک بەم ڕێگە تایبەتە. هەموو کات ڕیبازێک هەیە تاکو فێری بیت و هەر چەندێک کە بتوانێت بتکاتە ئەکتەرێکی بە ئەزموون، نواندنی خۆت هێندە ئاسان نییە وەک لەوەی کە دەردەکەوێت، بەڵام بە فێربوونی ئەوەی خۆت جیا بکەیتەوە لە بارودۆخی ناو نمایشەکە و بە شێوەیەکی تەواو تەندروستانە بۆ جەستەت، مێشکت و ڕۆحیشت بژییت.  

هاوبەشی بکە

acting, playing yourself, Stage, Theatre,