23/03/2024
DidiMn Logo
Top

لە تورکیا گەنجێک لەبەر گوێگرتن له موزیکی کوردی دەکوژرێت

لە لایەن دیدی من 4 ساڵ پێش ئێستا

ديدى من – ديارنامه
له كرمانجييەوە: سەليم جەمال
 
ڕۆژى يەكشەممە (٣١\٥\٢٠٢)، سەعات ١٠:٣٠ خولەکی شەو، له گەڕەكى ئالسانجاك ئەتيمەسگوى ئانكاراى پايتەختى وڵاتى توركيا، گەنجێكى كورد بە ناوی باريش چاكان، کە تەمەنی بيست ساڵە و لە ناوچەى پاتنۆسا ئاگيریێەوە جووبووە ئەوێ، لەبەر گوێگرتن له گۆرانییەکی كوردی، كوژرا. ئەنجامدەرانی تاوانەکە سێ کەس بوونە و بە چەقۆ ھێرشیان کردووەتە سەر باریش.
 
بەگوێرەى هەواڵێکی ئاژانسى مێزۆپاتاميا، ئەو كەسانەى كە  هێرشەكەيان ئەنجام داوە، خەڵكى ناوچەى يۆزگات، كيريككال و تۆكاتى شارى ئانكاران. ئەو کاتەی كە تاوانبارەكان باريش دەدەنه بەر چەقۆ، ڕاستەوخۆ يەكێكيان بەر دڵى دەكەوێت و دەبێتە هۆى مردنى. له ئێستایشدا تاوانبارەكان دەستگير كراون.
 
دۆگان چاكان، ئامۆزاى باريش، دەڵێت: “له ڕابردوویشدا بە ھۆی گوێگرتنى له موزيكى كوردى، هێرش كراوەته سەر باريش.”
 
شایەنی باسە، ئەمە یەکەم جار نییە کولتوور و چەشە کوردییەکان لە باکووری کوردستان ڕووبەڕووی ھەڕەشە دەبنەوە؛ ساڵانێکە کوردانی باکووری کوردستان لەگەڵ ئەوەی بە زمانی خۆیان ناخوێنن و لە زۆر شوێن ڕێیان پێ نادرێت بە کوردی قسە بکەن، ڕێگری لە ھونەر و ئەدەبەکەیشیان دەکرێت. نموونەی دیاری ئەم دیاردەیەیش، ڕووداوی دادگاییکردنی ھەر یەکە لە یەڵماز گیونەی و ئەحمەد کایایە، بەر لە نزیکەی چل ساڵ.
 

هاوبەشی بکە

Kurdish Music, Music, Racism,