25/04/2024
DidiMn Logo
Top

لە جەنگدا بردنەوە نییە

لە لایەن دیدی من 6 ساڵ پێش ئێستا

دیدی منئەدۆب بلۆگ

لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

 

فورکان تەمیر فۆتۆگرافەرێکە لە هەرێمە جەنگاوییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا دەژیی و کار و داهێنانەکانی لەوێ دەکات. تەمیر لە کاتێکدا چەندەها چیرۆک دەکرا بکرێنە سەرەوتار و قسەیان لەسەر بکرێت، نەیدەتوانی دابنیشێت و تەنبەڵانە تەماشا بکات، بۆیە دەستی کرد بە فۆتۆگرتنی وێرانکاری، تراژیدیا و چەخماخەی ئەو هیوایەی بە چواردەوریدا ڕژاوە. لە زنجیرە فۆتۆییەکەیدا بە ناوی لە بۆمبەکان قایمتر ئەوەمان بیر دەخاتەوە کە جەنگ شتێک نییە بیبەیتەوە.

فورکان تەمیر دەڵێت: ”تەمەنم حەڤدەساڵان بوو کاتێک بۆ یەکەمین جار کامێرام گرت بە دەستمەوە. ئاژاوەگێڕەکانی تورکیا دەهاتنە سنووری ماڵەکەم و منیش بڕیارم دا بچم بۆ شاری سیریا و وێنەی ئەوانە بگرم کە ڕوو دەدەن. چۆن دەمتوانی دەستبەتاڵ بووەستم لەکاتێکدا ئەو ڕووداوانە ڕوویان دەدا؟ ئێمە هەقیقەتەکان لەدەست دەدەین. لەکاتیکدا ئێمەی هونەرمەند، لە دەستی خۆماندایە کە بیانپارێزین. ئێمەین کە هەڵگری هەقیقەتەکانی ئەم جیهانەین و هەر بە تەنها ئێمەشین کە دەتوانین ئاوێنەیەک بۆ کۆمەڵگە بەرز بکەینەوە و بەرەو گۆڕانکاری هانیان بدەین. ئاگایی گۆڕانکاری دەهێنێتە کایەوە و قبووڵکردن، پێشکەوتن دەهێنێتە کایەوە.

من لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە دایک بووم، بە ڕادەیەکی زۆر لەو دۆخەوە نزیکم کە لە سەر خاکەکەم ڕوو دەدات و دەمەوێت ئەوەی کە ڕوو دەدات پیشانی خەڵکی بدەم. دەمەوێت خەڵکی تێبگەن. دەمەوێت هەست و سۆزەکانیان بچرکێنم، دەمەوێت پیشانی بدەم کە هەستمان چۆن دەبێت کاتێک بەم شێوەیە گیر دەخۆین. زۆرینەی خەڵکی لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەدا بێباکن و بێکاردانەوە دەوەستن، چونکە لەوە دەترسن وەک کەسانی سیاسی دەربکەون، ئەمە ئازایەتی نییە کە زۆرینەمان تێماندایە. من ئەم وێنانەم بۆ ئەوە چرکاندووە کە پیشانی بدەم هەستەکانم چۆنن، تا پیشانی بدەم هەستەکانی هەموومان چۆنن. من خۆم وەک فۆتۆ جۆرناڵیستێک، یاخود فۆتۆگرافەرێکی هونەری ناو نابەم، من گێڕەرەوەی چیرۆکم. زۆرکات چیرۆکێکی ڕوون و دیاریکراو بوونی نییە بۆ گێڕانەوە، تەنها ئەوە نەبێت کە لە چواردەوری خۆتدایە، دەبێت بە دۆزینەوەی کێشەکە، بڕوابوون بە چارەسەر و هێنانەکایەی گفوگۆ دروستی بکەیت. خەڵکی پەیوەندی لەگەڵ یەکتردا دەبەستن. ئەوەیان لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە، بەڵام پێویست ناکات هاوسۆزی لەگەڵ جەنگدا بنوێنین، پێویستە خوازیاری دوورکەوتنەوەی جەنگەکان بین. دەمەوێت خەڵکی هەست بە هەقیقەتەکان، هەستەکان، تراژیدیاکان و ئەوە بکەن کە تێگەیشتن نزیکمان دەکاتەوە لە بەرپابوونی ئاشتی.“

هاوبەشی بکە

Furkan Temir, Photography, photojournalism,