24/04/2024
DidiMn Logo
Top

فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندەن

لە لایەن دیدی من 6 ساڵ پێش ئێستا

دیدی مندیارنامە
لە کرمانجییەوە: لاژە تەها

فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندەن بەم ساڵەوە بۆ دەیەمین جارە دەرگای خۆی وەڵا دەکات و لە نێوان ڕۆژانی 13 بۆ 22ی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت. بۆ ئەمساڵ 42 فیلم لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدارن، کە لە هۆڵەکانی ڤیو سینەما، ڕیۆ سینەما و زانکۆی سۆس لە لەندەن نمایش دەکرێن. لەم فێستیڤاڵەدا 10 فیلمی درێژ، 12 بەڵگەفیلم و 18 کورتەفیلم هەن.

خەڵاتی فێستیڤاڵ بۆ باشترین بەڵگەفیلم لە ژێر ناوی دەرهێنەر محەمەد ئاکسۆی پێشکەش دەکرێت کە لە ئەنجامی هێرشەکانی داعش لە شاری ڕەقە شەهید بوو، هەروەها بەڵگەفیلمی هەڤاڵانی محەمەدیش نمایش دەکرێت و فیلمێکی تری محەمەد ئاکسۆی بە ناوی بانگ، لە فێستیڤاڵەکەدا هەیە.

بەڵگەفیلمێکی دەرهێنەر حوسێن تاباک بە ناوی ئەفسانەی پاشایەکی ناشیرین کە لەسەر یەڵماز گونەی بەرهەمی هێناوە، نمایش دەکرێت. هەروەها بەڵگەفیلمی کچێکی ئێزدی دژی داعشی دەرهێنەر گوین ڕۆبێرتس کە لەسەر کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکان بەرهەم هێنراوە، لە فێستیڤاڵەکەدا هەیە. هەرەوها فیلمی زەری کازم ئووزیش یەکێکە لە فیلمەکانی فێستیڤاڵەکە.

هاوبەشی بکە

Kurdish Cinema, London Kurdish Film Festival,