20/04/2024
DidiMn Logo
Top

لۆگۆی نیگارکێشە ناودارەکان

لە لایەن دیدی من 4 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – دیجیتاڵ سینۆپسیس
لە ئینگلیزییەوە: گەلان جەبار

هونەرمەندی بەڕازیلیی میڵتن ئۆمێنا، پڕۆژەیەکی هونەری سەرنجڕاکێشی سەرپێ خستووە کە وێنەی لۆگۆی ھونەرمەندە ناودارەکانی سەردەمی ڕێنیسانس، ئیمپرێشیۆنست و ھونەری مۆدێڕن دەکات. میڵتن خوێندنەوەی بۆ شێوازی ھونەری و کەسایەتیی ھونەرمەندە ئەفسانەییەکانی وەک لیۆناردۆ دا ڤنشی، ڤینسێنت ڤان کۆخ و پابلۆ پیکاسۆ کردووە، بۆ هەریەکەیان لۆگۆیەکی سەردەمییانەی ئامادە کردووە.

میڵتن، وەک تەلارسازی ڤیژواڵ کار دەکات، ئەم پڕۆژەیەی وەک ئاڵنگارییەک بۆ خۆی سەرپێ خستووە، بۆ فراوانکردنی سنوورەکانی کارکردنی خۆی، هەوڵی داوە لە ڕێگەیەوە پێناسێکی بینراو بۆ وێنەکێشە ئایکۆنییەکان بخوڵقێنێت و وەک براندێک نیشانیان بدات.

ئەمانەی خوارەوە ئەو هونەرمەندانەن کە کاری لەسەر کردوون:


١. لیۆناردۆ دا ڤینشی:

 وەک سەرچاوە، میڵتن سکێچ و تێبینیی و خوێندنی دا ڤینشی بەکار ھێناوە. ھەرچەندە بە زیرەکییەکەی ناسراوە کە لە وێنەکردندا بەکاری دەھێنێت، هەروەها باکگراوندە قووڵ و سەرنجڕاکێشەکانی لە پۆرترەیتە دەربڕەکان، میڵتن ئەوەی خستووەتە ڕوو کە داھێنان لای داڤینشی، کاسایەتی داڤینشی باشتر نیشان دەدەن.


٢. ڤینسێنت ڤان کۆخ:

 ڤان کۆخ وتبووی کە زۆر پارێزراو بێت، کەسێکی زیرەک و ھونەرمەندێکی زۆر ورد لە کارەکەیدا. مێڵتن ئیلھامی لە شێوەی وێنەکێشانی ڤان کۆخ ھونەرمەندی ھۆڵەندی وەرگرتووە. پێناسی براند دەبێتە تەنھا ڕێگەیەکی لۆگیکی بۆ ئەوەی کاریگەرییە مەزنەکەی لەخۆ بگرێت.

٣. کڵۆد مۆنێت:

 مۆنێت کاریگەرترین ئیمپرێسشیۆنیست بوو، بە ھەبوونی ستایلی ئیمپرێسشیۆنیزم کە یەکێک لە تابلۆکانی وا ناو نرابوو. میڵتن ئیلھامی لە تابلۆی بەناوبانگی (پردەکەی سەر دەریاچەکە) وەرگرتبووە بۆ لۆگۆکە.

٤. سلڤادۆر دالی:

دالی بە تەواوی پیاوێکی نامۆ بوو کە حەقیقەتی تێپەڕاند، کاتێک درێژەی دەدا بە ستایلە جوان و ڕیالیستییکەکەی. دالی بە سمێڵە بەرزبووەکەی و بێڕێزییەکەی ناسرابوو. ئەمە یەکێک بوو لەو لۆگۆیانەی مێڵتن زۆرترین فەنی دیزاینی تێدا کردبوو. بەبێ لاسایی، تەنھا بە ئیلوسترەیشنی دەستی.

٥. پابلۆ پیکاسۆ:

وێنەکانی پیکاسۆ لە ناو گرانترینی ئەو کارە ھونەرییانەدان کە مەزات کراون، هەروەها ھونەرمەندێکی فرە بەھرەیە، تەنھا وێنەکێش نەبووە، بڵکو پەیکەرتاشیش بووە. ستایلە کیوبیستە (شەشپاڵوە)کەی لە لای خڵکی ئاسایش درکی پێ کراوە.

٦. پیت مۆندریان:

 مۆندریان وێنەکێشی ھۆڵەندی، ئەندازە و بیرکاری بەکار ھێناوە. لە ڕەنگە سەرەکییەکانی دروستکردنی نیۆپلاستیزم و مارکی چەپ لە مێژوودا. ستایلەکەی تەنها کاریگەری لە ھونەر نەکردبوو بەڵکو بۆ ساڵانێکی زۆر کاریگەری لە تەلارسازیی و گرافیک دیزاینیش کردبوو.

٧. جاکسن پۆڵۆک:

جاکسنی وێنەکێشی ئەمەریکی پیاوێکی یاخی بوو، بە وێنەکێشانی ئێکسپرێسشیۆنیزمی ئەبستراکت لە ڕێگەی دڵۆپاندنەوە ناسرابوو. پۆڵۆک ڕاھاتبوو وێنە لەسەر زەوی بکێشێ، ھەندێک جاریش بە بەجێھێشتنی جگەرە بە هۆی دووکەڵەکەیەوە لەسەر کانڤاس (تابلۆی ڕۆنی) بکێشێت.

٨. ئاندی وارھۆڵ:

ئاندی وارھۆڵ ناوێکی دیاری نێو جوڵانەوەی ھونەری پۆپە. ستایلەکەی دیاریکراو و ھەوەسباز بوو، ڕەنگی بریقەداری جیاوازی بەکار دەهێنا.

هاوبەشی بکە

monet, Pablo Picasso, Painters, Salvador Dali,