دیدی من – ڕاگه‌یاندنی مێترۆگرافی
پێشانگای ئه‌وه‌ی له كامه‌ران به‌جێ ماوه
كات: 19 – 20، 5ی ئێواره
شوێن: سلێمانی، مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی، شه‌قامی سالم
ئاژانسی مێترۆگرافی به شانازییه‌وه پێشانگای «ئه‌وه‌ی له كامه‌ران به‌جێ ماوه» ڕاده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كه‌مین پێشانگای تاكه‌كه‌سی دامه‌زرێنه‌ری ئاژانسه‌كه، كامه‌ران نه‌جم، له مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی. كامه‌ران نه‌جم، له‌دایكبووی ساڵی 1987، له كاتی هاتنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق ده‌ستی به كاری فۆتۆگرافی كردووه. كاره‌كانی سه‌ره‌تای ده‌رباره‌ی ئه‌و توندوتیژییانه بوون كه دواتر ڕوویان دا و بووه هۆی وێرانكردنی وڵات. به‌ڵام كامه‌ران ڕازی نه‌بوو به‌وه‌ی عێراق به ته‌نها وه‌ك ناچه‌یه‌كی پڕ توندوتێژی پیشدان بدات. ئه‌و ده‌یویست ڕوویه‌كی جیاوازتر پیشانی جیهان بدات، هه‌ر بۆیه ده‌ستی كرد به دۆكیومێنتكردنی ژیانی ڕۆژانه له سه‌رتاسه‌ری وڵات، له زنجیره‌چیاكانی قه‌ندیله‌وه، كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران، تا به‌نده‌ری به‌سڕه كه به ڕووی كه‌نداوی فارس‌دا ده‌كرێته‌وه.
حه‌ز و توانای كامه‌ران بۆ بواری فۆتۆگرافی وای كرد چه‌ندین خه‌ڵات بباته‌وه و كاره‌كانیشی له گه‌له‌ری و مۆزه‌خانه‌كان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا نمایش بكرێن. كامه‌ران زۆر ئاره‌زووی له یارمه‌تیدانی هاوڕێ فۆتۆگرافه‌كانی بوو و له ساڵی 2009دا به هاوبه‌شی ئاژانسی مێترۆگرافیی دامه‌زراند، یه‌كه‌مین ئاژانسی فۆتۆگرافی له عێراق، بۆ ڕاهێنان و پشتگیریكردنی فۆتۆجۆرناڵیسته‌كان. فۆتۆگرافه‌رانی ئاژانسه‌كه كاره‌كانیان له گۆڤاره‌كانی وه‌ك ناشناڵ جیۆگرافی، تایم و دێر شپیگێل بڵاو كردووه‌ته‌وه و بوونه‌ته خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی.
«ئه‌وه‌ی له كامه‌ران به‌جێ ماوه» پێك دێت له 30 فۆتۆی كامه‌ران كه هه‌وڵه جیاواز و مرۆڤانه‌كانی ده‌رده‌خات له بواره‌كه‌دا: سۆفییه‌ك له نزیك پاڵاوگه‌یه‌كی نه‌وت، خێزانێكی خه‌مبار، شوێنه‌وا‌ری مێژوویی، منداڵان له كاتی یاریكردن له‌سه‌ر شه‌قام. ئه‌و عێراقه‌ی له پێشانگاكه ده‌یبینین عێراقێكه خه‌مناك و دڵخۆش، هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند، پڕ له وێرانكاری و بونیادنانه‌وه. له 12ی حوزه‌یرانی 2014دا، كامه‌ران بریندار كرا و دواتر ڕفێندرا له كاتی تۆماركردنی ساته‌كانی شه‌ڕوپێكدادانی پێشمه‌رگه و داعش له نزیك گوندی مه‌لا عه‌بدولڵای سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك. ئه‌و تا ئێستاش بێسه‌روشوێنه.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.