ديدى من – پێگەى فەرميى موحسين چاوەشى
لە فارسييەوە: سەليم جەمال
دەيەمين ئەلبوومى فەرمى موحسين چاوەشى بە ناوى «بێ ناو»، لە دواى كێشمەكێشێكى زۆرو دروستكردنى لەمپەر لەبەردەم ناوى ئەلبووم و تێكستى گۆرانيەكانيدا، لەلايەن وەزارەتى ڕۆشنبيریی وڵاتى ئێران، بڕيارە ڕۆژى ١٧/١٢/٢٠١٩ له بەرهەمهێنانى هادى حسێنى لەلايەن كۆمپانياى ئيران گام و بيپ تـۆنێز بڵاو بكرێتەوە.
سەرەتا بڕياربوو ئەلبوومى ناوبراو بەناوى قومارچى بێت، كە تێكستەكەى له غەزەلێكى مەولاناى ڕۆمى وەرگيراوە، بەڵام بەهۆى ئەو ڕێگريانه، چاوەشى بڕياريدا ناوى ئەلبوومەكە بگۆڕێت بۆ «بێ ناو»، كە ئەمەش وەك ڕەخنەيەك لە قەڵەم دەدرێت لە دژى وەزارەتى ڕۆشنبيریی ئەو وڵاته، بەتايبەتى كاتێك كە سەيرى ئەو كەڤەرە مينيماڵ و ڕەخنەئامێزە بكەين كە لەلايەن موحسين ئەسگەرى ديزاين كراوە.
ئەلبوومى «بێ ناو» له يازده گۆرانى پێك هاتووە، بەناوەكانى: “شەكرى منى، چۆلەكەى هەڵفڕيو، لە هەمبێز(لەپاڵ)سوڵتان، چنگ، قومارچى، ئەقڵ و ژيرى، زاهيد، هەمديس هاتمەوە، من نەمزانى، قەومى بۆ حەج ڕۆيشتوو، ڕاز. جێگەى باسه تەواوى تێكستى گۆرانيیەكان له غەزەلى شاعيرانى كلاسيكى وەرگيراوە، وەكو مەولاناى ڕومى، سەعدى شێرازى، وەحشى بافێقى و فەسيحولزەمانى شێرازى.
كارى موزيكى تەواوى گۆرانيەكان، دابەشكردن، ميكس و ماستەرينگ خودى چاوەشى خۆى ئەنجامى داوەو چاوەڕێ دەكرێت پێى نابێته نێو ژانرى موزيكى فۆلكلۆرى ڕەسەن. هەروەها سەيد محەمد جاسمى وەكو ژەنيارى تەنبور، ديوان، باقلاما و گۆرانيبێژى دووەم بەشدارە، عادل ڕۆحژەن وەكو ژەنيارى گيتار ئەلەكتريك بۆ گۆرانى چنگ و موحسين شەريفيانيش وەك ژەنيارى دووزەلەمەشكە، لەو ئەلبوومەدا بەشدارن.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.