16/11/2024
DidiMn Logo
Top

له‌ ئه‌مه‌ریكای لاتینه‌وه‌ بۆ ئاسیا، شاعیران و نووسه‌ران دژی هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین یەك دەگرن

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

 دیدی من ڕیجن
له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: ژیوار جه‌وهه‌ر

 

ماڵپه‌ڕی ڕیجن ده‌قی به‌یاننامه‌یه‌كی 388 نووسه‌ر، شاعیر و كه‌سایه‌تیی ڕۆشنبیری ئه‌مه‌ریكای لاتینی بڵاو كردووه‌ته‌وه،‌ كه‌ تیایدا هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن و داوای ده‌ستبه‌جێ وه‌ستاندنی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان ده‌كه‌ن.

 

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌:

ئێمه‌، نووسه‌ر و شاعیران له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان، ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر شاری ئاشتیخوازی عه‌فرین دەكەین، كه‌ ماڵی سه‌دان هه‌زار په‌نابه‌ره‌ كه‌ به‌ هۆی دڕنده‌یی جه‌نگ هه‌ڵهاتوون، كه‌ حه‌وت ساڵه‌ به‌ به‌رده‌وامی درێژه‌ی هه‌یه له‌ سوریا. جێگه‌ی شه‌رمه‌زارییه‌ كه‌ دووەم‌ گه‌وره‌ترین هێزی ناتۆ به‌ زه‌مینی و ئاسمانی هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر شارێكی ئه‌وه‌نده‌ بچووك كه‌ هه‌ر هێنده‌ی دڵێك ده‌بێت به‌ به‌كارهێنانی چه‌ندین جۆری چه‌كی قورس. هه‌ربۆیه‌ ئێمه‌ داوا له‌ سوپای توركیا ده‌كه‌ین به‌ زووترین كات ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی بۆ سه‌ر عه‌فرین بوه‌ستێنت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش نه‌بێته‌ تراژیدیایه‌كی نوێ و بچێته‌ سه‌ر ده‌یان تراژیدیای دیكه،‌ كه‌ كورده‌كان به‌ درێژایی قۆناغه‌ جیا جیاكانی مێژوو دووچاری هاتوون.

 

 

بۆ زانینی ته‌واوی ناوه‌كان كرته‌ لێره‌ بكه‌

هاوبەشی بکە

Afrin, Kurdistan, Latin America, Rojava,