20/04/2024
DidiMn Logo
Top

نوێترين ئەلبوومى محەمەد ئاتڵى بڵاو كرايەوە

لە لایەن دیدی من 4 ساڵ پێش ئێستا

ديدى من – ئاژانسی میزۆپۆتاميا
له كرمانجييەوە: سەليم جەمال

محەمەد ئاتڵى گۆرانيبێژ، موزيسيان و ژەنيارى بەتواناى باكووری کوردستان، كە  خاوەن هەوادار و گوێگرێكى بێشوماره، نوێترين ئەلبوومى خۆى بە ناوى ”مۆرى  مەرجان” بڵاو كردەوە. ئەو ئەلبوومە بە شێوەيەكى فەرمى له لايەن ماڵپەڕ و  بڵاوكراوەى ”كۆم میوزيك” لەسەر يوتيوب و پلاتفۆڕمەكانى ديكەدا بڵاو كراوەتەوە.

ئەلبوومى ”مۆرى مەرجان” له نۆ گۆرانى پێك دێت به ناوەكانى: گولا دل، خاتر، مۆرى  مەرجان، چاوەڕێكە، ڕەنگ ئەسمەرێ (محەمەد شێخۆ)، نێرگز، ئاى دنيا، زراڤ، خاتر (ئينسترۆمێنتال). هەروەها محەمەد ئاتڵى سێ له گۆرانيیەكانى ناو ئەلبوومەكەى كەڤەر  كردوون و بە شێواز و ژانرێكى ديكە بەرهەمى هێناون.

محەمەد ئاتڵى، لە بارەى ئەلبوومەكەيەوە دەڵێت: بە وردى و ماندووبوونێكى زۆرەوە  كارم لەسەر گۆرانى و تێكستەكاندا كردووە، هەوڵم داوە ژانرێكى فۆلكلۆر و ڕەسەن بخەمە بەر ئەلبوومى مۆرى مەرجان. گرنگيیەكى زۆرم بەو هونەرمەنده ڕەسەنانه  داوە كە بۆ من وەكو مامۆستا و ڕێنيشاندەر وا بوون و له ئێستادا له ژياندا نين.

 گۆرانيبێژى ناوبراو ئاماژە بەوەش دەدات كە پێويسته، ئازادى و مافەكانى گەلى كورد له چوارچێوەى مافەكانى مرۆڤ بەرز بنرخێنرێن و زەوت نەكرێن. بەڵام  لەگەڵ  بوونى  هەموو ئەو ئاستەنگى و ڕێگريانەى كە بوونيان هەيە، میوزيك و سترانى كوردی  لەسەر ڕێچكەى خۆى بەردەوامە.

هاوبەشی بکە

mori marjan, Music,