موحسین نامجو: “گۆرانیبێژ، میوزيسيان، تێکستنووس و گیتارژەن و سێتارژەن” تازەترین ئەلبوومی خۆی بەناوی «بە سەدهەزار» بڵاودەکاتەوە، کە لەلایەن کۆمپانیای دەفدەف بە سپۆنسەر کراوە.
ئەم ئەلبوومە بە شێوەیەکی گشتی لە پێنج گۆرانی پێکدێت، کە لەلایەن “موحسین نامجو، محەمەد تالانی، ئەردەڵان پایوار و یەحیا ئەلخەنسا” کاری بەرهەمهێنان و دابەشکردنی بۆ ئەنجامدراوە. شایانی باسیشە کاری گرافیك و دیزاینی ئەلبوومی ناوبراو، بە نەوید قائیم مەقامی سپێردراوەو ڕەزا موقەدەسیش کاری میکس و ماستێرینگی بۆ ئەنجامداوە.
ئاماژەیش بەوە کراوە کە لە ھاوینی ئەمساڵدا لەلایەن وەشانخانەی «ناکجا» لە شاری پاریس ئەلبوومی ناوبراو بەشێوەی «سیدی» بھێتە پەخش و بڵاوکردن.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.