27/07/2024
DidiMn Logo
Top

پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی بۆ ئاوازدانەر و ستراننووسە گەنجەکان له‌ شاری كازان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

لە لایەن دیدی من 4 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – یونسكۆ

کازان شاری میوزیکی یونسکۆ، پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی بۆ ئاوازدانەر و ستراننووسە گەنجەکان ڕێکدەخات، کە بە ناوی سۆفیا گوبیدولینا ناونراوە.

پێشبڕکێی نێودەوڵەتی بۆ ئاوازدانەر و ستراننوسە گەنجەکان کە لە شاری كازان دەستیپێکردوە، تایبەت کراوە بە نەوەدهەمین ساڵیادی گەورە ئاوازدانەری سەردەمی هاوچەرخ سۆفیا گوبیدولینا. ئەم پێشبڕکێیە کراوەیە بۆ ئاوازدانەران و ستراننووسانی سەرانسەری جیهان.

پێشبڕکێکە کراوەیە بۆ ئاوازدانەری شارەزا و پرۆفیشناڵ، خوێندکاران و دەرچووانی بەشی ئاوازدانان، بە مەرجێک تەمەنیان لە نێوان ١٩ بۆ ٣٨ ساڵان بێت، وە هەروەها ستراننووسان و نووسەرانی بابەتی ڕۆمانسی لە هەر وڵاتێکی جیهان بن. بەشداربووان دەتوانن بەرهەمەکانیان بە زمانی ڕوسی یان ئینگلیزی بنوسن.

دوا بەروار بۆ ناردنی بەرهەمەکان: ٢٠/١١/٢٠٢٠

ئەو بەرهەمانەی بەشداری ئەم پێشبڕکێیه‌یان پێدەکرێت نابێت پێشتر لەسەر شانۆ پێشکەش کرابن، دەبێت پێشتر بڵاو نەکرابێتنەوە و نابێت لە پێشبڕکێی دیکەدا خەڵات کرابن. بەشداربوان دەبێت مافی بەرهەمەکانیان بدەن بە ڕێکخەرانی پێشبڕکێکە: مافی پێشکەش کردنی بەرهەمەکان، مافی تۆمار کردنی بەرهەمەکان، مافی بەکارهێنانی بەرهەمەکان بۆ ناساندنی پێشبڕکێکە لەسەر ئینتەرنێت و میدیا جۆراوجۆرەکان.

براوەکانی ئەم پێشبڕکێیە بڕوانامەی دبلۆمی پلە یەک، دوو هه‌روه‌ها سێیان پێدەبەخشرێت لەگەڵ داهاتی دارایی بۆ هەر پاڵاوتنێک.

براوەی یەکەمی هەمو پاڵاوتنەکان بانگهێشت دەکرێت بۆ ئەکادیمیای جیهانی بۆ ئاوازدانەرە گەنجەکان لە مانگی ٩ی ساڵی ٢٠٢١ لە شاری چێکۆڤسکی.


لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە دەتوانیت هەموو زانیارییەکانت دەست بکەوێت و فۆڕمه‌كه‌ پڕبكه‌یته‌وه‌ بۆ به‌شداریكردن:

http://ulyanovskcreativecity.ru/en/news/international-competition-of-young-composers-named-after-sofia-gubaidulina-open-call-2020-202/?fbclid=IwAR2i8ptK24gHpGB6F5FxvGH0csLa88YtLscnVoPgJ1LBVvi6iGbhRbUEQs

هاوبەشی بکە

city of literatire, Slemani city of literature, UNESCO,