20/04/2024
DidiMn Logo
Top

تێڕوانينێک بۆ فۆتۆى پشت وێستگەى سه‌ینت – لازار

لە لایەن دیدی من 6 ساڵ پێش ئێستا

ديدى مننەقدێ روز
لە فارسييەوه: سەليم جەمال

 

هێنرى كارتيەر برێسۆنى فەڕەنسى، وەكو فۆتۆگرافەرێكى ناودار، خاوەنى دوو تايبەتمەندىی بێوێنەى وێنەگرتن بوو، وەك: خێرايى و ڕەمەكى. ئەو لە هيچ يەك له فۆتۆكانى خۆى وەكو ئەم فۆتۆيە، نەيتوانى ئەو دوو تايبەتمەنديیەى كە باسمان لێوە كرد، بە باشى ئاوێتەى يەكديیان بكات، كە لە ساڵى 1932 چركاندبووى.

لەم فۆتۆيەدا بوو كە هێنرى بە كامێراكەى خۆى بە ناوى ڵايكا، ئەم ديمەنەى پشت وێستگەى سه‌ینتی تۆمار كرد. دەشێت بڵێين فۆتۆى پشت وێستگەى سه‌ینت – لازار لە ڕووى فۆڕم و ڕووناكيدانەوه شاكارێكە بۆ خۆى.

له وێنەكەدا پياوێك لە دۆخى بازدانه لەسەر ئاو، جووڵانەوەى ئەو زۆر لە شێوەى پۆستەرى ئەو سەماكارانەيه كە لەسەر ديوارەكه هەڵواسراوه. لە هەمان كاتدا سەرنج بخەنە سەر ئەو شەپۆلە ئاوانەى لە پاڵ پەيژەكە بەدى دەكرێن كە زۆر لە شێوەى ئەو شيشە ئاسنه چەمێنراوانەن كە لە خوارەوەتر ديارن.

هێنرى كارتيەر برێسۆن

كارتيەر برێسۆن ئەم فۆتۆيەى بە كامێرايەكى 35 مليمەترى كەمكێش و بێفلاش چركاندووە. كاتێك كە پەى بەوە دەبات هەموو ئەو بەشە پێويستانەى لە كەنار يەكدى كۆ بوونەتەوە بە خێرايى دوگمەى چركاندنى كامێراكەى لێ دەدات. لە بوارى فۆتۆگرافەريدا، كاتى شياو يان دياريكراو بە گرنگترين بنەما دادەنرێت، هەروەها هيچ فۆتۆگرافەرێك وەكو كارتيەر برێسۆن كارامە نەبوو بۆ ساتى يەكلاييكردنەوەى چركاندنى فۆتۆيەك.

كارتيەر پێی وا بوو لە بوارى فۆتۆگرافيدا ساتێكى گونجاو بوونى هەيه بە ناوى ساتى يەكلاكەرەوە كە پێويستە فۆتۆگرافەر ئەو ساتە تۆمار بكات. ئەم فۆتۆيە بە شێوەيەكى كامڵ ئەم ساتە يەكلاكەرەوەيەى كە باسمان كرد، ڕاڤه دەكات. ساتى يەكلاكەرەوە واتا تۆماركردنى ئەبەديەتى ديمەنێكى تێپەڕ بەسەر فيلمدا. هەر ئەم شێواز و ستايلى وێنەگرتنە خێرا و گەڕۆك و پڕ وردەكاريیه ڕێخۆشكەر بوو بۆ پەلكێشبوونى فۆتۆگرافى مۆدێرن.

 

پشت وێستگەى سه‌ینت – لازار – Behind the Gare Saint-Lazare

هاوبەشی بکە

Henri Cartier-Bresson, On Photography, Photography,