19/03/2024
DidiMn Logo
Top

پڕۆژەی پێکەوە بینینی فیلمی کوردی دەست پێدەکات

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من

پاش ئەوەی کە ناوەندی غەزەلنووس، ڕایگەیاند کەوا بەم نزیکانە پڕۆژەیەک دەست بە کارەکانی خۆی دەکات، بەناوی (پێکەوە بینینی فیلمە کوردییەکان)، بڕیاردرا لە ڕۆژی بیست و چواری مانگی هەشت، کە دەکاتە ئەم مانگە، پڕۆژەکە دەست پێبکات. لێرەدا، ئێمە دەقی بڵاوکراوەکە دادەنێین و تێیدا، هەم ڕاگەیاندنێکی گشتییە، هەروەها بەرنامەی کار و چالاکییەکانی مانگی یەکەمیشە.

“سینەما دۆستان و سینەماکارانی ئازیز، هەروەک پێشتر پێمان راگەیاندن، لە بەرواری ٢٤/٨/٢٠٢١ پڕۆژەی پێکەوە بینینی فیلمی کوردی دەست پێدەکات. لەم پڕۆژەیەدا هەفتانە نمایشی بەرهەمی دەرهێنەرە کوردەکان دەکەین و لە دوای نمایشکردن، گفتوگۆیەک لەسەر ئەو بەرهەمانە سازدەکەین کە لەو رۆژەدا نمایشکراون. ئامانج لەم پرۆژەیە نزیکبوونەوەی زیاترە لە بەرهەمە کوردییەکان و ڕەخساندنی دەرفەتێکە تا گفتوگۆی ڕەخنەیی لەسەر کارەکان دروست ببێت. پڕۆژەکە هەفتانە لە سینەما سالم بەڕێوەدەچێت.”

بەرنامەی مانگی یەکەمی “پرۆژەی پێکەوە بینینی فیلمی کوردی “
هەفتەی یەکەم (٢٤/٨/٢٠٢١): تایبەتە بە نمایش و گفتوگۆ کردنی سێ کورتەفیلمی شوان عەتووف
ناوی کورتەفیلمەکان: ”ماڵ و کلیل – باخەکەی باوکم – دەلاک و دونیا”
کاتی دەستپێکردنی نمایش: ٣ی پاشنیوەڕۆ
کاتی دەستپێکردنی گفتوگۆ: ٤ی پاشنیوەڕۆ
ئامادەکاری سەرەکی: حەسەن عەلی

هەفتەی دووەم (٣١/٨/٢٠٢١): تایبەت بە نمایش و گفتوگۆ کردنی پێنج کورتەفیلمی کامەران جەمال

ناوی کورتەفیلمەکان: ”نەورەس- گەڕان- لە ناو گۆڕستان- سوتووەکانی جەنگ- مردن لە باخی سێودا”
کاتی دەستپێکردنی نمایش: ٣ی پاشنیوەڕۆ
کاتی دەستپێکردنی گفتوگۆ: ٤ی پاشنیوەڕۆ
ئامادەکاری سەرەکی: کارزان کاردۆزی

هەفتەی سێیەم: (٧/٩/٢٠٢١): تایبەت بە نمایش و گفتوگۆ کردنی سێ کورتەفیلمی هەوراز محەمەد
ناوی کورتەفیلمەکان: ”زەویی ونبوان- ڕیکۆرد- پێکەنین و بیرچوونەوە”
کاتی دەستپێکردنی نمایش: ٣ی پاشنیوەڕۆ
کاتی دەستپێکردنی گفتوگۆ: ٤ی پاشنیوەڕۆ
ئامادەکاری سەرەکی: مەنسوور تەیفووری

هەفتەی چوارەم (١٤/٩/٢٠٢١): تایبەت بە نمایش و گفتوگۆ کردنی چوار کورتەفیلمی دانا کەریم
ناوی کورتەفیلمەکان: ”سپی و ڕەش- چیرۆکی یەکەم- دوورگەی مروارری- کچی با”
کاتی دەستپێکردنی نمایش: ٣ی پاشنیوەڕۆ
کاتی دەستپێکردنی گفتوگۆ: ٤ی پاشنیوەڕۆ
ئامادەکاری سەرەکی: شاهۆ عارف

هاوبەشی بکە

DidiMn, Didimnnews,