06/05/2024
DidiMn Logo
Top

وێبسایتی «قەلەڕەش – Raven»

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من

قەلەڕەش، وێبسایتێکی ئەدەبی-کلتووریی سەربەخۆیە، کار دەکات بۆ نیشاندانی دەنگە نوێ و جدییەکان لە پاڵ هەموو هەوڵە ڕیشەییەکانی تردا. وێبسایتەکە کار دەکات لەسەر ئەدەبیات و بەتایبەت «شیعر و چیرۆک و وەرگێڕان». وەرگێڕانیش؛ هەر لە سنووری شیعر و چیرۆکدا دەبێت. وێبسایتەکە لەلایەن پێشەنگ شێرزاد و دلۆڤان فەرەیدوونەوە بەڕێوە دەبڕێت. سەرپەرشتیارانی سایتە نوێیەکە، لە زاری خۆیانەوە باس لە سایتەکەیان دەکەن و دەڵێن: “وێڕای خەون و مەبدەئی ئێمە، لە کاتێکدا هەموو ئەم پرۆژەیە لەپێناو ئەوانی تردایە، ئەوانەی لە هەموو شوێنێک دەکرێنە دەرەوە و هاوارەکەیان قەتیس تێدا ماوە، هەستمان کرد فەزای ئەدەبی لەم ساڵانەی ڕابردوودا بەوەی خۆمان تێیدا گوزەراوین و بەوەی کە پێمان دەگاتەوە کە خەریکە حەقیقەت، ترسناکی؛ شێلگیرتر و میانڕەوتر دەگاتەوە بەردەستی خوێنەری هێژا، لە کاتێکدا ئەدەب بەرپرسیارێتییەکی کلتووری-ئەخلاقییە کە تێیدا خوێنەر بەرانبەر هەموو شتێک هۆشیارە. هیوادارین لێرەوە بە هاوکاری هەموو سەکۆ جددیەکانی دیکە، سەکۆیەک بین بۆ کۆمەڵێک دەنگی نوێ و نەفەسی نوێ. لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وێبسایتەکە دەکەوێتە کار و ئێوەش لای خۆتانەوە هاوکار بن.”
دیدی من، هاوکار و پشتگیری هەر دەنگێکی نوێیە، کە لەلایەن گەنجان و کەسانی خەمخۆرەوە سەرپەرشتیی دەکرێت.

هاوبەشی بکە

DidiMn, Didimnnews,