23/04/2024
DidiMn Logo
Top

ڕۆژه‌ دزراوه‌كان: سێ شیعری پازۆلینی

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د تاهیر

ڕۆژە دزراوەکان

ئێمە خەڵکی هەژارین، کاتێکی کەمیشمان هەیە
بۆ گەنجێتی و جوانی
ئێوە دەتوانن بەبێ ئێمەش بە باشی کارەکانتان ئەنجام بدەن
لەدایک بوونمان ئێمە دەکاتە خزمەتکار
پەپوولەکان هەموو جوانیان هەڵوەشانەوە
وە ئێمە لە ناو کونیی کرمی ئاوریشمی نێژراوین
دەوڵەمەندەکان نرخێک بۆ کاتی ئێمە دانانێن
جوانی ئەم ڕۆژانەیان دزیووە
لە باوکمان و خۆمانەوە دەستیان بەسەردا گرتووە
ئایا برسیەتی هیچکاتێک نامرێت؟

***

نهێنی

بە ئازایەتی بۆ ئەوەی چاوەکانم بجوڵێنێت
بۆسەر لوتکەی دارە وشکەکان
من خودا نابینم، بەڵام ڕووناکییەکەی
بە چڕی دەدرەوشێتەوە.
هەموو ئەو شتانەی کە دەیزانم
دڵم تەنها ئەوە دەزانێت
گەنجم، زیندووم، تەنیام
جەستەم خۆی بەکاردێنێت
کەمێک لە گیا بەرزەکاندا پشووم دا
لە کەناری ڕووبارەکە، لەژێر داری ڕووت
پاشان هەتا ژێر هەورەکان ڕۆشتم
بۆ بەسەربردنی گەنجێتیم 

***

دڵخۆشم

له سەختی شه وی یه کشه ممه
لە تەماشاکردنی خەڵکیدا
کە لە هەوای ئازاددا قاقا لێدەدەن

دڵخۆشم
دڵم لە هەوا دروست بووە
چاوەکانم چاوانی باشی خەڵکی دەتارێنن
وە لە موەکانمدا شەوی یەک شەمە دەدرەوشێتەوە
پیاوی گەنج ، من بە ماندووبوونی خۆم دڵخۆشم
شەوی یەکشەمە، لەگەڵ خەڵکیدا دڵخۆشم
هەست بەزیندویەتی دەکەم
 لەگەڵ ئەم کەشەدا دڵخۆشم
من شەوی یەکشەممان ڕاهاتووم لەگەڵ شەیتان.

هاوبەشی بکە

pasolini, Poetry,