14/09/2024
DidiMn Logo
Top

سانتۆرینی، مناڵه‌ ڕووته‌كه‌

لە لایەن دیدی من 4 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – جیۆرج سیفریس
له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: ئه‌كی

گه‌ر ئه‌توانی، بچه‌مێوه‌ بۆ ده‌ریای تاریك
له‌ بیری كه‌ ئه‌و ئاوازی فلووته‌ی سه‌ر پێیه‌كی ڕووت
كه‌ له‌ ژیانه‌ خنكاوه‌كه‌ی تردا پێ به‌ خه‌وه‌كه‌تدا ئه‌نێ.

گه‌ر ئه‌توانی، ڕۆژه‌كه‌، شوێنه‌كه‌ و ناوه‌كه‌
له‌سه‌ر دوایین توێكڵت بنووسه‌
پاشان تووڕی ده‌ نێو ده‌ریا و ئیدی نوقم ئه‌بێ.

خۆمان به‌ ڕووتی له‌سه‌ر به‌رده‌پێ بینییه‌وه‌
ئه‌مانڕوانییه‌ هه‌ڵشكانی دوورگه‌كان
ئه‌مانڕوانییه‌ دوورگه‌ سووره‌كان
كه‌ له‌ خه‌وتنی خۆیاندا، له‌ خه‌وتنی ئێمه‌دا نوقم ئه‌بوون.
لێره‌دا خۆمان به‌ ڕووتی بینییه‌وه‌،
ته‌رازوویه‌كمان به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌
به‌ لای ناداوه‌ریدا ده‌شكێته‌وه‌.

ناوسكه‌پێی هێز، ئیراده‌ی سێبه‌رنه‌كراو، ئه‌ڤینی حیسابكراو،
ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌ نیوه‌ی ڕۆژدا پێ ئه‌گه‌ن،
ڕه‌وتی چاره‌نووس له‌گه‌ڵ ده‌ستێكی گه‌نجدا
كه‌ به‌ شاندا ئه‌كێشێت؛
له‌ زه‌وییه‌كدا كه‌ له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شا، كه‌ نه‌یتوانی به‌رهه‌ستی بكا،
له‌ زه‌وییه‌كدا كه‌ ڕۆژێك هیی ئێمه‌ بوو
دوورگه‌كان‌ -ژه‌نگ و خۆڵه‌مێش- نوقم ئه‌بن.

میحرابه‌كان وێران كران
هاوڕێكانیش
په‌لكی دارخورماكانیان له‌ قوڕدا له‌ بیر كرد.

گه‌ر ئه‌توانی، لێگه‌ڕێ ده‌ستانت لێره‌،
هاوكاتی ئه‌و كه‌شتییانه‌ی ئه‌چنه‌ ئاسۆوه‌،
سه‌فه‌ر بكه‌ن.

كاتێك زاره‌كان به‌ر ته‌خته‌به‌رد ئه‌كه‌ون
كاتێك سه‌ره‌نێزه‌ به‌ سینه‌به‌نددا ئه‌چه‌قێ
كه‌ چاو غه‌ریبه‌ ئه‌ناسێته‌وه‌
كه‌ ئه‌ڤین له‌ ڕۆحه‌ كوببووه‌كاندا
وشك ئه‌كا
كه‌ چاو ئه‌گێڕیت هه‌ر وا قاچه‌ و
له‌ هه‌موو شوێنێ ئه‌چنرێته‌وه‌
ده‌ستی بڕاوه‌ له‌ هه‌موو شوێنێ
چاوی به‌قووڵاچووه‌ له‌ هه‌موو شوێنێ؛
كاتێ چیتر ناتوانی هه‌ڵبژێری
ته‌نانه‌ت ئه‌و مه‌رگه‌ش كه‌ ئه‌تویستكاتێك هاوارێ ئه‌بیستی
ته‌نانه‌ت لووره‌ی گورگیش،
ئه‌ركی تۆ:
لێگه‌ڕێ ده‌ستانت سه‌فه‌ر بكه‌ن
ئه‌گه‌ر ئه‌توانی خۆت له‌ كاتی بێئه‌مه‌گ ئازاد بكه‌ی و
نوقم بی –
به‌م جۆره‌ نوقم ئه‌بن ئه‌وانه‌ی به‌ردی سه‌نگین به‌رز ئه‌كه‌نه‌وه‌.

هاوبەشی بکە

Poetry, santorini,