19/11/2024
DidiMn Logo
Top

حەسەن فەتحى: بەرهەمهێنانى وەرزى چوارەمى دراماى شەهرزاد له پلانماندايه

لە لایەن دیدی من 6 ساڵ پێش ئێستا

به‌شه‌ك له‌ ستافی دراماكه‌

ديدى منخەبەرگۆزاريێ سەبا
له فارسييەوه: سەليم جەمال

 

حەسەن فەتحى دەرهێنەرى بەتواناى فارس، كە كارى دەرهێنانى سێ وەرزى دراماى شەهرزادى له ئەستۆدا بووە، لە دواى ماوەيەكى زۆر، بێدەنگیی شكاند و چەند ڕوونكردنەوەيه‌كی دا لەبارەى ئەزمونى خۆى و ئەو ڕەخنە و كێشمەكێشانەى كە ڕووبەڕووى دراماى شەهرزاد بوونەتەوە.

له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا كۆتا زنجيرەى وەرزى سێيەمى ئەو درامايه بە شێوەى سى دى بڵاو كرايەوە، كە ڕووبەڕووى ڕەخنەيەكى توند بووەوە لە لايەن بينەرەكانى خۆى بە هۆى كوشتنى قوبادەوە، بۆيه حەسەن فەتحى له هەژمارى تايبەتىی خۆى له تۆڕى كۆمەڵايەتىی ئينستاگرام وتارێكى لەبارەى ئەم باسە و گەلێك باسى ديكە لەمەڕ پلانى بەرهەمهێنانى وەرزى چوارەمى دراماى شەهرزاد بڵاو كردەوە.

 

دەقى وتارەكە:

بەكۆتاهاتنى ئەم چيرۆكە هێشتان ماوە… بەڕێزان، بينەرانى خۆشەويست، سێ وەرزى دراماى شەهرزاد بەكۆتا هات و بەرهەمهێنانى وەرزى چوارەميش له پلانماندايە، بە هاودەمىی قوباد، شەهرزاد و فەرهاد بەردەوامى بە ڕەوتى چيرۆكەكە دەدەين!

دراماى شەهرزاد بۆ بينەرەكانى خۆى چيرۆك و بەسەرهاتێكى تراژيدىی عەشق و سياسەت و پارە بوو له ساڵانى  1950ز، بەڵام بۆ من و هاوكارەكانم ئەزموونێكى دژوار و تاقەتپڕوكێنه لەم ساڵانەى دواييدا! لێرە لەم سەردەمەدا كە ئێمەى لێين، زۆرينەى جار ڕاستيیەكان وەكو خەياڵن و لە خەياڵيش وێوەترن، بۆيە پێويست دەكات وەلايان بخەين تاوەكو بتوانين بڕوا و متمانە بكەين، ڕوونكردنەوەى ئەم واقيعه تاريك و ئاڵۆزو نێويەكانه، تەنيا ڕێگەچارە و فەراهەمكردنى جيهانێكى ئاسوودەيە بۆ هەموو كەسێك، بەتايبەتیيش هونەرمەند.

بەرهەمهێنانى دراماى شەهرزاد لەو پێنج ساڵەدا بوو بە كۆڵێكشنێكى پڕ له ئەزموونى  ڕەنگاوڕەنگ بۆ هونەر و هونەرمەندێك كە بەنيازه داهێنان بكات و بە جێگيرى بمێنێتەوە و بە شێوەيەكى ئەخلاقى ڕەفتار بكات، ئەزمونگەلێك كە پێك بێت له هەوڵ و كۆشش بۆ دۆزينەوەى سەرمايه، پەیبردن بە سياسەتى ڕۆژ و خوێندنەوەى فيكر و ئەندێشەى خەڵكى لە لايەكى ديكە.

هەموو ئەو ساڵانەى كە كارى دەرهێنان دەكەم ئەو چەند سەرنجەى لە سەرەوە باسم كردن له ئەولەويەتى كارەكانمدان و هەردەم بەيەكەوە لكاون، بەڵام له دراماى شەهرزاددا هەڕەشەيان لەسەر بوو.

بە هيچ شێوەيەك جێگەى گومان نييه كە پيشەى فيلم و سينەما:

  • پەيوەنديیان لەگەڵ داهێنان و بيركردنەوە، پێويستيیان بە گۆشەنشينى و ئەمنيەتى هزرى هەيە.
  • كاركردنێكى تيميه و سەركەوتنيشى پەيوەسته به خودى تيمەكە.
  • لەگەڵ بينەر لە پەيوەنديدايه، بەو مانايه نا كە تەنها بەرهەمەكە پەسەند بكەن، بەڵكو پێويسته بخرێته ژێر پرسيار و ڕەخنەى ئاڕاسته بكرێت.
  • بە هۆكارى ئەو ڕۆڵه كۆمەڵايەتيیەى كە هەيەتى، هەميشه له گوشاردايه لەگەڵ ڕەوشتى جياوازىی سياسى.
  • له كۆتاييدا بۆ بە كۆتاهێنانى كارەكان پێويستى بە سەرمايه هەيە.

پاراستنى هاوسەنگى بۆ سينەماكارێك بۆ داهێنان و بەرهەمهێنانى كارێكى هونەرى، پێويستى بە ڕەچاوكردنى ئەو خاڵانەى سەرەوە هەيه، بەڵام بە داخەوە ئەو پابەندبوونە له كۆمەڵگەى ئێمە لەژێر گوشار و هەڕەشەدايه: گوشارێك لە نێوان سوودى خود و ئەوى ديكە؛ لە نێوان ئەخلاق و مەسڵەحەت؛ لە نێوان سەربەخۆيى و مەيل بە سياسەتى دەستتێوەردان، لە نێوان سەرمايە و جۆرى هونەر؛ لە نێوان بۆچوونى گشتى  و ڕەخنەكردنى، بەڵام بە داخەوە ئەم هاوسەنگيیه گرنگانه هەر له وەرزى يەكەمى دراماى شەهرزاددا لە لايەن ميدياوە هەڕەشەى لێ دەكرا.

لە تەواوى ئەو ماوەيەدا هەوڵم داوە بە يارمەتیى هاوكارانم ئەو گرفت و پەراوێزانەى كە پەيوەندیيان بە بيروباوەڕى خەڵكى ياخود سياسەتەوە هەيە، ناديدەيان بگرم و كارى خۆم بەئەنجام بگەيەنم، هەڵبەتە بە پاڵپشتىی هەوادارانى ناوەوە و دەرەوەى وڵات. وەرزى يەكەمى دراماى شەهرزاد بەو متمانە و هاودەنگى و هيوايەى كە له ئارادا بوو پاداشتى خۆى وەرگرت، بەڵام هاوكات لەگەڵ بەرهەمهێنانى وەرزى داهاتووى درامايەكە، ئەو ئاكارەى كە شانازیى پێوە دەكرا و لە نێو بينەران متمتانەى خۆى بەدەست هێنابوو، لەناكاو تۆمەتى خرايه پاڵ. ئەمجارەيان دەنگۆى داهات و پاره تەنگەژەى دروست كرد، پێويست بوو بەرسڤ بدەينەوە: سەرمايەكە لە كوێ هاتووە؟ له بەرپرسى ياسا تا چالاكڤانى مەدەنى، له چەپ و له ڕاست تۆمەتيان هەڵبەست.

پێويست بوو چيمان بكردايه؟ گوێمان بە دەنگۆ و گازندەكان بدابا و كارەكەمان جێ هێشتبا؟ يان تۆمەتەكانيانمان قبوول بكردايه و خۆمان خستبايه ژێر بارى مەينەتى، كە ئەمەش دەبووە هۆكارى ئەوەى كە شكۆى بەرهەمهێنەر، من، سيناريست و يەك-دوو ئەكتەرى سەرەكىی دراماكە لەكەدار بكرێت و بخرێته ژێر پرسيار.

 

هەڵبەته خالى بەهێزى هونەرمەند سەربەخۆبوونى ئەوە و بۆ هەميشه ئەو ترس و هەڕاشانه بوونيان هەيە كە مەبادا ببێته گەمۆى دەستى بەرپرسانى سەرمايه و هێزە دەسەتەڵاتەكانى پشت پەردە، هونەرمەند بەو متمانەبوونەى خەڵكى دڵگەرمە و ناتوانێت تەنيا بير لە سوودى مادیى خۆى بكاتەوە، ئەمەش ئاساييه كە بزانێت بە چ سەرمايەيەك دەتوانێت داهێنان بكات.

ئەگەرچى ئێمە له كۆتاييدا ڕێگەى دووەمان هەڵبژارد، كە ئەو هەموو تۆمەت و هەڕەشانه سەلمێنران، بەڵام بێگومان يەكێك له ساته دژوارەكانى بەرهەمهێنانى دراماى شەهرزاد ئەو ڕێگریيانه بوون.

له كۆتاييدا قسەكردن لەسەر ئەو گوشارانەى كە هەموو كات  دەبووە هۆى ئازاردانى دەرهێنەر و ياريدەدەرەكانى، بەڵام بووه هۆكارى هێنانەكايەى چەندين پرسى گرنگ :

  • پێويسته ئەمە بزانرێت كە دراماى شەهرزاد بووە هۆى هاودەنگى و هەيەجان و دڵگەرمیى هەوادار و بينەرەكانى خۆى.
  • پێويسته بزانرێت كە بۆ بەردەواميدان بە پيشەكەمان ڕێگەچارەى تۆكمەتر و بەپێزتر بگرينه بەر.
  • پێويسته ئەمەش بزانرێت كە بيروباوەڕى گشتیى خەڵك بە خێرايى نەبێته گەمۆى دەستى كەسى سەرمايەدار و هێزى دەسەڵات، هەروەها بۆ نەفرەتکردن و پێداهەڵدانيش بە پەله نەبێت و بە ژيرى بير بكاتەوە.

ساڵانى بوونم لەو بوارەدا تەنها لەبەر خاترى ئەو متمانە و گڕوتينەى خەڵكى بووە، كە لەپێ نەكەوتووم و سەبووريم نواندووه، هەروەها سوپاسگوزارى تەواوى هاوكارەكان و بينەرانى دراماى شەهرزاد دەكەم بە هەموو كەموكورتیيەكانى خۆى متمانەيان پێبەخشى.

 

تاران، حوزەيرانى 2018

هاوبەشی بکە

Persian, Persian Cinema, Shahrzad,