شانۆیی فڕین بەناو خۆڵەمێشدا نوێترین كاری نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر داستان به‌رزانه و کارێکی نوێی گروپی شانۆیی گۆدۆیە له ٢٨\١٠\٢٠٢٠ له شاری سلێمانی ده‌ستی به یه‌كه‌م نمایشی خۆی كرد و هێشتایش له نمایش به‌رده‌وامه.
تێكستی نمایشه مۆنۆدراماكه له‌لایه‌ن داستان به‌رزانه‌وه نووسراوه و كاری له‌سه‌ركراوه، داستان له‌وباره‌یه‌وه بۆ دیدی من وتی “تێكستی ئه‌م نمایشه‌مان له میانی پڕۆڤه‌دا به یاوه‌ری ئه‌كته‌ری كاره‌كه ئاماده‌كردووه. ئه‌ویش هه‌ڵبه‌ته به پشتبه‌ستن به كۆمه‌ڵێك تێكستی جیهانی كه سوودیان هه‌بووه بۆ كاره‌كه. هه‌موو تێكستێك قورسایی و ئاڵنگاری خۆی هه‌یه. ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگ بووه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و تێكسته جیهانییانه‌دا ئه‌وه بووه كه تاچه‌ند ئه‌و تێكسته له خزمه‌تی ئه‌و ئایدیایه‌دا یان بیرۆكه‌یه‌دا بووه كه ئێمه ویستوومانه كاری له‌سه‌ر بكه‌ین.”
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی دۆخی شانۆوه وتی “به گشتی شانۆ بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه قورسه، ئه‌گه‌ر پێمان وابێت شانۆ له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێهدا شوێنێكی باشی هه‌یه، ئه‌وه له ڕاستیدا ئێمه تێینهگهیشتووین. ئێمه شانۆكه‌مان تا ڕاده‌یه‌ك لاوازه و بینه‌رانیشمان تا راده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ شانۆدا له په‌یوه‌ندیدا نیین. بینه‌ر له شوێنێكدا شانۆی بۆگرنگ بووه كه ته‌واو ته‌واو له ئاستی خۆی دابه‌زیوه و هاتووه‌ته خواره‌وه. ئه‌گه‌ر نا خودی شانۆ وه‌كو ئه‌وه‌ی له دنیادا هه‌یه، وه‌ك پێویست بینهرهكهیمان نییه.”
له‌باره‌ی قورسی و ئاسته‌نگییه‌كانی شانۆی مۆنۆدراما ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ڕه‌گه‌زه گشتییه‌كانی مۆنۆدراما هه‌مان ره‌گه‌زن كه له شانۆیی به‌كۆمه‌ڵدا هه‌ن به‌ڵام له‌ڕووی ئاكتینگهوه ئه‌كته‌ر ئه‌ركێكی زیاتری ده‌كه‌وێته سه‌ر و وزه‌یه‌كی زیاتری پێویسته.
له‌رووی ده‌رهێنانه‌وه ده‌رهێنه‌ر هه‌وڵیداوه دهرهێنانێكی ته‌قلیدی نه‌بێت و ده‌ڵێت “وه‌ك زۆرجار بینیومانه، ده‌رهێنانی ته‌قلیدی دهرهێنانێكی بازنه‌ییه، واته كاره‌كته‌ره‌كه به‌به‌رده‌وامی به‌ناو بازنه‌یه‌كدا ده‌سوڕێته‌وه و سه‌نته‌رێك هه‌یه كه به‌رده‌وام ئه‌كته‌ر به‌ده‌وریدا كارده‌كات. ئه‌وه‌ی بۆمن گرنگ بووه ئه‌وه‌بوو ئه‌م كاره كارێكی لاكێشه‌یی و فراوان بێت. هه‌ربۆیه‌ش له‌سه‌ره‌تادا له‌گه‌ڵ هاوڕێم گۆران نامیق وامان ویستووه كه ئه‌م كاره كارێك بێت بۆ سه‌رشه‌قام بشێت. ته‌نها ئه‌و ماوه كورته‌ی له‌م هۆڵه‌دا بووین هه‌ندێك گونجاندمان له‌گه‌ڵ هۆڵه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ شوێنه‌كه‌دا كردووه، ئه‌گه‌رنا ڕه‌نگه ئێمه له‌داهاتوودا بتوانین ئه‌م كاره لهشوێنێكیتردا نمایش بكه‌ین و گرفتیشی بۆ دروست نه‌بێت.”
هه‌روه‌ها گۆران نامیق، ئه‌كته‌ری شانۆییه‌كه له‌باره‌ی كاره‌كه‌ی خۆیه‌وه وتی “له مۆنۆدرامادا ته‌واوی ده‌قه‌كان له‌لای یه‌ك كه‌س، یه‌ك كاره‌كته‌ر كۆده‌بێته‌وه و به‌رجه‌سته‌ی ده‌كات بۆیه وزه و توانای زیاتری ده‌وێت. خۆئاماده‌كردن و پرۆڤه‌ی زیاتری ده‌وێت.”
داستان بەرزان ساڵی ١٩٨٧ له‌دایكبووه. پەیمانگای هونەرە جوانەکان و کۆلێجی هونەری تەواوکردووە و کاری دەرهێنانی بۆ چەند تێکستێکی جیهانی شانۆکردووە. لەوانە کورسییەکانی یۆژین یۆنسکۆی فەڕەنسی و چاوەڕوانی گۆدۆی ساموێل بیکێت.
رۆژى سێشه‌ممه كه ده‌كاته ٣\١١\٢٠٢٠ كۆتا ڕۆژی نمایشی شانۆییه‌كه ده‌بێێت.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.