24/07/2024
DidiMn Logo
Top

چارلز بۆكۆوسكی: شیعر مه‌نووسه‌

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – چارلز بۆكۆوسكی
له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: پۆڵان نیاز

بڕۆرە تیبت بژی
وشترسواری بکە
ئینجیل بخوێنەرەوە
پێڵاوەکانت بە شین بۆیە بکە
ڕیش بهێڵەرەوە
بە بەلەم بەدەوری جیهاندا بسوڕێوە
ببە بە کڕیاری ڕۆژنامەی ئێوارانی شەممان
تەنها بە لای چەپی دەمت نان بخۆ
لەگەڵ ژنێکی یەک قاچ هاوسەرگیری بکە و
بە گوێزانێکی تیژ ناوت لەسەر قۆڵی بکڕێنە
ددانەکانت بە گازۆلین بشۆ
بە ڕۆژ بخەوە و شەوان بەسەر داردا هەڵبگەڕێ
ببە بە ڕەبەن و بە شۆت بیرە بخۆرەوە
سەرت بخە نێو ئاوەوە و کەمانچە بژەنە
لەبەر مۆمی پەمەییدا سەما بکە
سەگەکەت بکوژە
خۆت بۆ سەرۆک شارەوانی هەڵبژێرە
لە بەرمیلدا بژی
سەرت بە تەورێک بشکێنە
لەبەر باراندا گوڵە سمڵا بچێنە
بەڵام شیعر مەنووسە.

هاوبەشی بکە

DidiMn, DidiMnPoetry,