ديدى من – بى بى سی – فارسى
له فارسييەوە: سەليم جەمال
تەرانە عەليدۆستى، ئەكتەرى ناودارى سينەمايى ئێران، بە هۆى سكاڵاى هێزه ئەمنييەكانى وڵاتى ئێرانەوە، به پێنج مانگ زيندانی سزا دراوە.
كاوە ڕاد، پارێزەرى كەيسەكە، له تويتێكى خۆيدا له تۆڕى كۆمەڵايەتیی تويتەر ڕايگەياند، كە بڕيارى زيندانيكردنى تەرانە عەلیدۆستى له ڕۆژى يەكشەممەى هەفتەى ڕابردووەوە دەرچووە.
بە پێى قسەكانى كاوە ڕاد، تەرانه عەليدۆستى زستانى ساڵى ڕابردوو بە هۆى سكاڵاى هێزە ئەمنييەكان و ناوەندى سوپاى ئەسفەهان، بە تـۆمەتى پڕوپاگەندە له دژى سوپاى ئێران، بڵاوكردنەوەى هەواڵى بێبنەما و سوكايەتيكردن به پۆليسەكان لە كاتى ئەركدا، بانگهێشتى دادگا كرابوو.
له كۆتاييدا دادگاى باڵاى ئێران، ئەو خانمە ئەكتەرەى بە تۆمەتى سوكايەتیكردن بە پۆليس و هێزە ئەمنييەكانى ئەو وڵاتە لە ناو تويتەكانيدا، بە پێنج مانگ زيندانيكردن سزا داوە. بەڵام ئەو سزايه هەڵپەسێردراوە بۆ دوو ساڵى داهاتوو.
پێشتر وا ڕاگەيەندرابوو، كە سكاڵاى جێگرى هێزە ئەمنييەكانى ئێران له دژى تەرانە عەليدۆستى، بە هۆى توويتەكانى له بارەى حيجاب و هێزە گەڕۆكەكان و سەركوتكردنى دەنگە ناڕازييەكان و دۆخى زيندانييەكان بووە.
شايەنى باسه كە تەرانه عەليدۆستى، پێشتر له هەژمارى تايبەتى خۆى له تۆڕى كۆمەڵايەتیی تويتەردا، بە بڵاوكردنەوەى ڤيديۆيەك پشتگيرى لەو ژنانه كردووە كە لە دژى حيجاب ناڕەزايەتيیان دەربڕيوە، كە دواتر ناونراون كچانى شۆڕش.
تەرانه عەليدۆستى، يەكێكە له ئەكتەرە بەتواناكانى سينەماى ئێران كە ڕۆڵێكى بەرچاوى لە ناو فيلمی فيلمسازە ناودارەكاندا هەبووە، وەك ڕەسول سەدر، واروژ كەريم مەسيحى و ئەسغەری فەرهادى.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.