دیدی من – سەروەر مەحموود
به‌یانییه‌ک له خه‌و هه‌ڵده‌ستین
شار دزراوه!
ئازادی ملی به په‌ته‌وه‌یه
ڕووناکی خراوه‌ته قه‌فه‌سه‌وه
پێکه‌نین په‌رت، په‌رت بووه…
نیوه‌ڕۆیه‌ک پاش شیوخواردن
عه‌مبار عه‌مبار ده‌مانبه‌ن بۆ ئاش!
فه‌رده فه‌رده ده‌مانهاڕن،
سوێ، سوێ، ده‌مانکوڵێنن
دیق، دیق، ده‌مانخۆن…
ئێواره‌یه‌ک که له سه‌یران گه‌ڕاینه‌وه
قفڵی ماڵه‌کانمان شکاوه
دڵی په‌نجه‌ره‌کانمان پڕ بووه له خوێن
ژووره‌کانمان لاقه کراون،
یاده‌وه‌رییه‌کانمان به دیلی براون
باخچه‌کانمان سیخناخ بوون له سووتوو!
گوڵه‌کانمان به ئاڵی لێکراونه‌ته‌وه
حه‌وزه‌کانمان پڕبوون له تاوان
ماسییه‌کانمان سوور سوور خنکاون…
شه‌وێک له میوانی دێینه‌وه
گڵۆپی سه‌ر ده‌رگاکانمان کزبوون
دڵی جه‌ڕه‌سه‌کانمان به ئاسته‌م لێده‌ده‌ن
پلیکانه‌کانمان لاقیان ده‌له‌رزێن
ده‌سکی ده‌رگاکانمان ده‌ستیان!
باخی نێو به‌ڕڕه‌کانمان وشک بوون
بزه‌ی سه‌ر ئاوێنه‌کانمان بڕاون
چێشتخانه‌کانمان پڕبوون له بۆنی ناخۆش،
نووستنه‌کانمان… له گریان!
دره‌نگانێکی شه‌و
له خه‌و ڕاده‌بین…
(مانگ به تاقی ئاسمانه‌وه نه‌ماوه)
ئه‌ستێره‌کان هه‌موو دزراون
سیسرک و بۆقه‌کان بێده‌نگ بوون،
تاریکی له سه‌رما هه‌ڵده‌له‌رزێ
كه‌لاوه‌کان پڕ بوون له شیعر…
شه‌وێک هه‌مووان له ده‌نگی
نزاکانی دایکمان به خه‌به‌ر دێین،
دڵی بالیفه‌کانمان له‌سەر سه‌د لێده‌دا!
چاوی سه‌رینه‌کانمان سوور بوون…
دامێنی خه‌ونه‌کانمان دڕاون
حه‌زه‌کانمان به‌ربوونه‌ته‌وه
منداڵه‌کانمان ده‌زریکێنن
ژنه‌کانمان ڕوومه‌تیان ده‌ڕنن
خۆمان، خۆمان بزر کردووه!
سپێده‌یه‌ک بێچاره‌یی ڕوومان تێده‌کا
تیشکی خۆر به‌جارێ ده‌کوژێته‌وه
ده‌می ئاو بۆ ئه‌به‌د وشک ده‌کا
دڵی به‌رد له لێدان ده‌که‌وێ!
به‌ژنی با- له گۆیژه‌دا ون ده‌بێ
سه‌ری شار له (سه‌رچنار)دا نوقوم ده‌بێ…
سپێده‌یه‌ک غه‌زه‌ب به‌خه‌به‌رمان دێنێ
مه‌راق ده‌بێ به به‌رچاییمان…
ئێش وه‌ک توێژاڵه ماست به مه‌ڵاشوومانه‌وه ده‌لکێ
ئازار وه‌ک نانی بازاڕ… به‌س لێواره‌کانمان جێدێڵێ!
ئه‌و سپێده،
یه‌که‌م زه‌نگی ته‌له‌فۆن هه‌واڵی مه‌رگێکه
یه‌که‌م ته‌قه‌ی ده‌رگا هه‌واڵی شکانه‌وه‌ی دره‌ختێکه
یه‌که‌م سڵاو پڕه له ئیره‌یی
یه‌که‌م نیگا لێواولێوه له ڕق…
یه‌که‌م خوداحافیزی و
یه‌که‌م ڕۆیشتن… سیخناخن له خه‌م!
ئه‌و سپێده،
ترس له سه‌ری کۆڵانه‌کان وه‌ستاوه‌ترس له باخچه‌کاندا نووستوه
ترس له شه‌قامه‌کاندا پیاسه ده‌کا
ترس له مۆڵه‌کاندا داشکاندنی بۆ کراوه
ترس له دوکانه‌کاندا تۆزی له‌سه‌ر نیشتووه
ترس له ماڵه‌كاندا چه‌هچه‌هه‌یه‌تی…
ئه‌و سپێده،
ئیدی مه‌راق تا سه‌رلووتمان هاتووه
مه‌رگ ڕژاوه‌ته كۆی بوونمانه‌وه…
قه‌در، قه‌ده‌ری گۆڕیوین
ژیان، ژیانی گۆڕیوین
دونیا، دونیای گۆڕیوین…
ئه‌و سپێده،
به ماڵ ده‌ڵێین… ماڵئاوا
به وڵات ده‌ڵێین… نه‌فره‌ت
به ئاڵا ده‌ڵێین… تف
به خوا ده‌ڵێین… خودا حافیز!
لە کتێبی «سپێدەکانی تەریقبوونەوە»وە.
ئه‌م شیعره ده‌قی نێو یه‌كه‌مین كتێبی شیعری شاعیر سه‌روه‌ر مه‌حمووده به ناوی “سپێده‌كانی ته‌ریقبوونه‌وه”
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.