19/03/2024
DidiMn Logo
Top

ژیانی ڤێنسنت ڤان کۆخ لە چەند کاریکاتێرێکدا

لە لایەن دیدی من 4 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – مای مۆدێرن مێت (My Modern Met)

لە ئینگلیزییەوە: سیڤان ئەرسەلان                    

عەلیڕەزا کەریم موقەدەم، کاریکاتێریستی ئێرانی، لە ڕێی چەند کاریکاتێرێکەوە ژیانی نیگارکێشی هۆڵەندی، ڤێنسنت ڤان کۆڤ دەنەخشێنێت.

بە چەند بازنەیەک لە ناو باخێکی گوڵەبەڕۆژەدا و پاڵکەوتن لە ناو کێڵگەیەکی گەنمدا، تا دەگاتە چوونەناو زەریا و تێڕامان لە دیمەنی ئاسمان، موقەدەم دەیەوێت ئەوەمان نیشان بدات کە ڤان کۆخ هەمیشە لە گەشتدایە   ەر بە سروشتدا و ئەمەیش کاریگەریی زۆری لەسەر جێ هێشتووە، هەر وەک چۆن لە نیگارەکانیدا دەیانبینین.

کاریکاتێرەکان کۆمیدی و چێژبەخشن، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە موقەدەم دیوە تاریکەکەی ژیانی ڤان کۆخی نیشان نەداوە؛ لە زۆرینەیاندا ئەو نەخۆشییە دەروونییە دەبینین کە ڤێنسنت بە دەستیەوە ناڵاندوویەتی. بۆ نموونە لە یەکێکیاندا ڤان کۆخ گوێیە بڕراوەکەی خۆی دەکاتە خواردنی قەلەڕەشەکان، لە یەکێکی دیکەدا لەسەر پردێک وەستاوە و بیر لە خۆکوشتن دەکاتەوە.

نیشاندانەکان هەر چۆنێک بن، تراژیدی یان کۆمیدی، هەر یەکێکیان ئاوێنەی ژیانە سەمەرەکەی ڤێنسنت ڤان کۆخ و هونەرەکەیەتی، کە موقەدەم لە خۆشەویستیی زۆری کەسیی خۆیەوە توانیویەتی ئاوا بیاننەخشێنێتەوە.

هاوبەشی بکە

Art, Cartoon, Van Gogh,