16/04/2024
DidiMn Logo
Top

دوو وۆرکشۆپی گرنگی شانۆیی لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت

لە لایەن دیدی من 6 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من

ناوەندی شانۆی تاڤ لە نوێترین کاریاندا دوو وۆرکشۆپی شانۆیی بۆ هونەرمەندی شانۆکار شوان کەریم ڕادەگەێنێت، کە تێیدا لە دوو کاتی جیاوازدا دوو وۆرکشۆپ دەربارەی ”پەرەپێدانی توانای ئەکتەر لەسەر میتۆدی شانۆی ڕاگوزەر“ و ”پێداگۆگیی شانۆیی“ بە هاوکاریی بەشی شانۆی بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەر لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت.

لە ڕاگەێندراوێکدا کە لە پێگەی تایبەتیی ناوەندی تاڤ بڵاو کراوەتەوە، دەربارەی ناوەڕۆکی هەردوو وۆرکشۆپەکە هاتووە: “یەکەم وۆرکشۆپ بریتییە لە ’پەرەپێدانی توانای ئەکتەر لەسەر میتۆدەکانی شانۆی ڕاگوزەر‘ ئەم وۆرکشۆپە، کارکردنێکی چڕە لەسەر برەودان بە تواناکانی ئەکتەر لە بوارەکانی کارئەکتەرـ ڕیتم ـ تایمینگ ـ فراوانکردنی فەنتازیا ـ گەشەپێدانی ڕۆحی کاری بەکۆمەڵ و پێکەوە بونیادنان، ھەروەھا فێرکردنیان بە گەمە و ڕاھێنانەکانی خۆگەرمکردن بە شێوازی نوێ.“

 

هەرچی سەبارەت بە ناوەڕۆکی وۆرکشۆپی دووەمە لە ڕاگەێنراوەکدا، بریتییە لە ”وۆرکشۆپی پێداگۆگیی شانۆیی“، ئەم وۆرکشۆپە تایبەتە بەو کەسانەی وەک ڕاھێنەری گروپ یان دەرھێنەر کار دەکەن.
بەرنامەی ۆرکشۆپەکە بریتی دەبێت لە:

1- جووڵە لەسەر شانۆ / جوڵەی بەکۆمەڵ و میتۆدەکانی دۆزینەوەی پێکھاتەی گونجاو.
2-کارکردن لەسەر شوێن.
3- ھونەری مۆنۆلۆگ، پشتبەستوو بە تیۆرەکانی بیرتۆڵد برێشت.
4-کارکردن لەسەر دیالۆگ (ناڕاستەوخۆ) پشتبەستن بە تێکستی ھارۆڵد پینتەر، شکسپیر.
5-چیرۆک دروستکردن.
6-لە کۆتایدا بەشداربووەکان لە سێ گرووپدا سێ نمایشی بیستخولەکی ئامادە دەکەن، کە لەسەر زانیارییەکانی ۆرکشۆپەکە بونیاد دەنرێت.

بۆ تۆمارکردنی ناو و بەشداریکردن لە هەردوو وۆرکشۆپەکەدا، پەیوەندی بکەن بەم ئیمەیڵەوە:
nawanditav@gmail.com

تێبینی:
یەکەم: وۆرکشۆپەکان بۆ ماوەی 8 ڕۆژ دەبێت و ڕۆژی 3 کاتژمێرە.
دووەم: بۆ هەر وۆرکشۆپێک بڕی 10,000 دینار لە هەر بەشدار بوویەک وەردەگیرێت.
سێیەم: نمایشەکان تەنھا بۆ بەشداربووەکان دەبێت.
چوارەم: مەرجی بەشداربوون ئەوەیە ئەو کەسانە خۆیان نواندن بکەن، واتا بە تەنھا بەشداربووی تیۆری تێدا نەبێت.
پێنجەم: لە کۆتایدا بڕوانامە بەسەر بەشداربواندا دابەش دەکرێت.

هاوبەشی بکە

Tav Theater Center, Theater,