24/03/2024
DidiMn Logo
Top

لە سلێمانی شانۆیی خاڵە ڤانیا نمایش دەکرێت

لە لایەن دیدی من 6 ساڵ پێش ئێستا

پۆسته‌ری شانۆیی خاڵه‌ ڤانیا

دیدی من

شانۆیی خاڵە ڤانیای ئەنتوان چیخەف کە کارنامەی دەرچوونی خوێندکاری قۆناغی چواری بەشی شانۆی زانکۆی سەڵاحەدین، ڕزگار زاهیرە و پێشتر لە زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر نمایشی کردووە، دوێنێ 28ی ئازار نمایش كرا و ئەمڕۆ 29ی ئازار كۆتا ڕۆژی نمایشیەتی لە هۆڵی هونەرە جوانەکانی شاری سلێمانی، سەعات 5ی ئێوارە.

دەربارەی یەکەم نمایشی ئەم کارە و چۆنییەتیی نمایشکردنەوەی لە شاری سلێمانی، دەرهێنەر بۆ دیدی من وتی: ”یەکەم نماییشمان لە هەولێر بوو چونکە ئەم کارە بەرهەمی کۆلیژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدینە، لە ڕۆژێکدا 2 جار لە دوو کاتی جیاوازدا نمایشمان کرد. بەڕێوبەرایەتیی شانۆی سلێمانی و کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان دوای بینینی شانۆییەکە لە هەولێر حەزیان کرد بیهێنن بۆ سلێمانی و بێگومان خۆیشمان پێمان خۆش بوو چونکە سلێمانی شارێکی زیندووە لە هەموو ڕویەکەوە بە تایبەتییش هونەر.“ لە وەڵامی ئەو پرسیارەی تا چەند گرنگە کار لەسەر ئەوە بکرێت کە پەیوەندی لە نێوان شارەکان دروست بکریت بۆ کارە هونەرییەکان، بە تایبەت شانۆییەکان، دەرهێنەر وتی: ”بە ڕاستی زۆر زۆر گرنگە ئەو پەیوەندییە هەم بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و هەم واش دەکات کارەکان لە چوارچێوە شارێک بێنە دەرەوە و بینەران ئاشنای کاری تر ببن. هانتنیشم بۆ ئێرە و ئەم شێوەیە خزمەت و و هاوکاریی کرد کردنە لە سلێمانی زۆر جێی دڵخۆشییە، هەست دەکەم لە ماڵی خۆمم.“

هەروەها دەربارەی شێوازی کارکردنیان لە دەقەکەدا وتی: ”جارێکی تر دەقەکەم ئامادە کردووەتەوە، چونکە دەقەکە زۆر درێژە و تۆش لە کۆلێژ پابەندی بەو کاتەی بۆت دیاری دەکرێت، قورسە خاڵە ڤانیا وەک خۆی نمایش بکەیت هەم لەبەر درێژیی کات و هەمیش لەبەر خەرجییەکانی نمایش کە هەمووی لە ئەستۆی خۆم بووە. بە هەرحاڵ ئەگەرچی دەستکاری تێکستەکەم کردووە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی هەوڵم داوە فۆرمە بنەڕەتییەکانی کارەکتەر و بونیادی تێکست زیانی زۆری بەرنەکەوێت و هارمۆنی و میکانیزمی تێکست بۆشایی تێدا دروست نەبێت و جەمپ دروست نەکات. لە کۆتاییدا نمایشێک بەرهەم بهێنم کە تەکنیک و شێوازی چیخەف وەک نوسەرێکی ڕیاڵیزمی بپارێنم.“

هاوبەشی بکە

Chekhov, Theater,