16/04/2024
DidiMn Logo
Top

خەڵاتی نووسیار: هۆکاری هەڵبژاردنی براوەی شیعر

لە لایەن دیدی من 4 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ئەحمەدی مەلا

دەقەکانی ”شقارتە” ئازارن، بەڵام شیعرێندراون، ئەمەش کارێکی ئاسان نییە، چونکە نووسینەوەی ئازار هەمیشە خۆی لە دەستی دەقی شیعریی ڕادەپسکێنێ. دەگوترێ شاعیر کەسێکی دڵشکاوە لە بنەڕەتەوە، بەڵام نووسینەوەی ئەم دڵشکانە ئاسان نییە، یا هەندە ئاسانە کە نابێ بە شیعر. شیعری ئێمە، هێشتا لە ناڵە و لاڵانەوەی سەدەی نۆزدەم خۆی قورتار نەکردووە، ئەمە پەیوەستە بە مێژووی کەلتووریمان، بە سیستەمی پەروەردەمان، بە چێژی چەقبەستوومان، لە هەموو حاڵەتێکدا شیعر نابێ ناڵین بێ بەسەر تەرمی خۆمان، بەڵکو ڕامان بێ لە بوون، لە ئازار، لە بوونی ئێمە لێرە، لەسەر ئەم هەسارەیەی کە یەکێکە لە شایەدە ڕاستەقینەکانی بوونی ئێمە لێرە.

”ئه‌وه‌نده‌م به‌سه‌ به‌ پاڵكه‌وتنه‌وه‌ قۆڵێكم بخه‌مه‌ سه‌ر چاوم و به‌ ناو گۆشت و ئێسكه‌ شكاوه‌كانی خۆمدا مه‌له‌ بكه‌م”

نەورەس محەمەد – براوەی خەڵاتی نووسیار بۆ باشترین دەقی شیعری

ئەم دەنگە شیعریترە، وێنەکان ئیشیان لەسەر کراون، ئاماژەکان فرەڕوخسار و ئاراستەن. ”ماچەکانت وەک گوارە، بە نەرمایی گوێمەوە بریسکەیان دێ” یەکێکە لە دەیان وێنەی سەرنجڕاکێش. ئەم دەقانە لەسەر یەک ڕیتم نەنووسراون، بەڵکو ڕیتمەکان پەیوەستن بە دەقەکانەوە، ئەمەش هەناسەقووڵیی و پشوودرێژی دەوێ.

هاوبەشی بکە

Kurdish Book Award, Nusyar publication,