26/07/2024
DidiMn Logo
Top

بانگهێشتنامه‌ی فێستیڤاڵی جیهانی ئه‌ده‌ب و موزیك له‌ شاری ئۆدیساوه‌ بۆ شاری سلێمانی

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ڕاگه‌یاندنی یونێسكۆ

شاعیر و چیرۆکنووس و موزیکژەنانی سلێمانی شاری ئەدەبیی یونسکۆ ئاگادار دەکەینەوە کە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی شیعر لە ئۆدێسا شاری داهێنەری ئەدەبی یونسکۆ لە (ئۆکرانیا) بەڕێوە دەچێت و شاری سلێمانیش بە فەرمی بانگهێشت کراوە بۆ بەشداریکردن.

فێستیڤاڵەکە لە بەرواری ١٩/٠٣/٢٠٢١ هەتا ٢١/٠٣/٢٠٢١ بە شێوازی ئامادەبوونی کەسی و هەروەها ئۆنلاینیش بەڕێوە دەچێت.

مەرجەکانی بەشداربوون:
* پێویستە هەر خوازیارێک بە زمانی ئینگلیزیی کورتە ڤیدیۆیەکی خۆی تۆمار بکات کە پارچە شیعرێک، یان بەشێک لە چیرۆکێک، یان پارچە نمایشێکی مۆسیقیی خۆی تێدا نمایش بکات و بینێرێت بۆ ئەم ئیمەیڵە (info@slemanicityofliterature.com)، تا بەرواری ٢٠٢١\٠٢\١٥ کاتژمێر ٥ی ئێوارە بە کاتی سلێمانی.

* پێویستە لە کورتە ڤیدیۆکەدا زانیاری تەواوی خۆی بخاتەڕوو: (ناوی تەواو، ئەو فێستیڤاڵانەی بەشداری تێدا کردووە، ئەو ستۆدیۆیانەی کاری لەگەڵ کردوون، ناوی کتێب و بڵاوکراوەکانی ئەگەر هەبوو، ئەو خەڵاتانەی وەریگرتوون،…)

* خوازیارانی هەڵبژێردراو دەرفەتی بەشداریکردنیان لەو ڤیستیڤاڵەی شاری (ئۆدێسا)دا دەبێت بۆ خوێندنەوەی شیعری تایبەتی خۆیان و پێشبڕکێ و بەدەستهێنانی چەندین خەڵاتی نایاب. هەموو تێچوەکانی بەشداربوون و مانەوە لەو شارە لەسەر ڕێکخەرانی فێستیڤاڵەکە دەبێت (بێجگە لە بلیتی گەشتی فڕۆکە کە لەسەر کەسی بەشداربوو دەبێت).

هاوبەشی بکە

Slemani city of literature, UNESCO,