20/09/2020
DidiMn Logo
Top

سینەما سالم پرۆژەی نماییشکردنی کورتەفیلم ڕادەگەێنێت

لە لایەن دیدی من 4 ساڵ پێش ئێستا

دیدی منئاراس عەبدولڵا

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ ماڵپەڕی کلتووریی دیدی من نێردراوە، سینەما سالم لە شاری سلێمانی، پرۆژەی نماییشکردنی کورتەفیلمی سینەماکارە کوردەکان لەسەر شاشەی سینەما سالم، ڕادەگەیەنێت. بۆ ئەم مەبەستەش داوا لە سینەماکار و هونەرمەندان دەکات کە فیلمەکانیان بۆ سینەماکە بنێرن.

لەو راگەیەنراوەدا هاتووە: “هونەرمەندان و سینەماکاران و سینەمادۆستان، سینەما سالم بۆ یەکەم جار لە کوردستان لەپێناو گرنگیدان بە کورتەفیلم، پرۆژەیەک بۆ نماییشی کورتەفیلم لە سینەما سالم بۆ سینەماکار و دەرهێنەرانی کورد ساز دەکات، مەبەست لەم پرۆژەیە پیشاندانی کورتەفیلمە لە سەر شاشەی سینەما و ئاشنابوونی بینەرانی سینەمایە بە کورتەفیلمی دەرهێنەرانی کورد و دروستکردنی پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی بیروڕا و دیالۆگ لە نێوانیان و دواجار ببێتە هۆکارێک و فاکتەرێکی کاریگەر لەسەر بەرەوپێشچوونی دۆخی سینەما بەگشتی.”

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە: “هەر دەرهێنەرێک و یاخود بەرهەمهێنێک، دەخوازێت کورتەفیلمەکەی لە سینەما سالم نماییش بکرێت دەتوانێت ڕۆژانە کاتژمێر ٣ بۆ ٥ پاشنیوەڕۆ سەردانی سینەما سالم بکەن و یاخود بۆ هاورێیانی دەرەوی سلێمانی و پارچەکانی تری کوردستان و کوردانی ئەورووپا دەتوانن لە ڕێگەی ئیمەلی تایبەتی سینەما سالمەوە و پەیوەندی بکە.”:

ئیمەیلی سینەما سالم: cinemasalim2016@gmail.com

ژمارەی تەلەفۆنی سینەما سالم: ٠٧٧٠٣٥٧٣٧٥٧

ناونیشانی سینەما سالم: سلێمانی، شەقامی سالم، تەنیشت تەلاری سەردەم

 

ئه‌م بابه‌ته‌ شه‌یر بكه‌

Cinema Salim, Kurdish Film, Short Film,