26/04/2024
DidiMn Logo
Top

په‌ڕاوی بێرگمان: سینەماکاری خەمۆک

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – زە گاردیان
لە ئینگلیزییەوە: ساڤان عه‌بدولڕه‌حمان

 شانۆکار و سینەماکاری سویدی، ئینگمار بێرگمان، کە نازناوی شێلمی خەمۆکی لێ نراوە، ئەهریمەنە ناوەکییەکانی دەردەخات. بۆ چەندەها ساڵ، فیلمەکانی وەک دەرخەرێکی بە ئازاری دەروونی مرۆڤ، ڕێزدار بوون. ئەو لە لایەن دەرهێنەرکانەوە لاسایی کراوەتەوە، لە ودی ئالن‌ـەوە بۆ وێس کراڤێن. بۆ ئاوازە خەماوییەکانی، بێبەزەیییانە گاڵتەی پێ کراوە. بێرگمان دانی بەوەدا ناوە کە سەیرکردنی فیلمە ناسراوە خەماوییەکانی، کە لە ڕێگەیەوە نازناوی شێلمی خەمۆکی وەرگرتووە، خەمباری دەکات.
mtNH2n8

لە دیمانەیەکی دەگمەندا، سینەماکاری خەمۆک سەبارەت بە ئەهریمەنەکانی کە بە دوایەوەن و پاڵنەری کارەکانین، دەدوێت، ئەوانیش ترس، تووڕەیی، تەمبەڵی، کۆنترۆڵکردن و بێزاریین. ئه‌و دەڵێت: “سەیری زۆر لە فیلمەکانی خۆم ناکەم، چونکە تووڕەم دەکەن، دەمگریێنن و خەمبارم دەکەن. پێم وایە ئەمە زۆر سامناکە.”

بێرگمان‌ـی ٨٥ ساڵ، باسی لە منداڵییە کێشەدارەکەی کرد، کە بە هاوسەرگیرییە نابەختەوەرەکەی دایک و باوکی و ستەمکارییەکەی باوکی ترسێنرا بوو.

لە دۆکیۆمێنتارییەکی یەک کاتژمێریدا، دانی بەوەدا نابوو کە ترسی ئەو لە ئەبەدییەت بووەتە هۆی دروستکردنی بەرهەمی نایابی وەک مۆری حەوتەم، کە دیمەنێکی ناوداری هەیە، بەوەی تیایدا سوارچاکێک یاری شەتڕەنج لەگەڵ مەرگدا دەکات.
7thseal

لە کۆتاییی حەفتاکانی سەدەی بیستدا، بێرگمان توشی دەمارسەپاندن بووە و دوای ئەوە ژیانی خۆی بەنرخانە ڕێک خستووە: پیاسەکردنێک دوای نانی بەیان، نووسین بۆ ماوەی سێ کاتژمێر، خواردنی نانی نیوەڕۆ و خوێندنەوە لە ئێواراندا.

بە گاڵتەئامێزییەوە گوتی: “ئەهریمەنەکان حەزیان بە هەوای پاک نییە، پێیان خۆشترە بە قاچی ساردەوە لە جێگەدا بمێننەوە. کەسێک کە وەک من ئاژاوەگێڕ بێت و کێشەی خۆکۆنتڕۆڵکردنی هەبێت، زۆر گرنگە کە بە پێی ئەو یاسا و ڕۆتینانە بڕوات.”

بێرگمان دانی بەوەشدا نا کە ڕۆژ هەبووە تیایدا قسەی لەگەڵ هیچ کەس نەکردووە، بەڵام جەختی لەسەر ئەوەش دەکردەوە کە هەرگیز تەنها نەبووە، جگە لە گۆشەگیرییەکەی: ” لە قسەنەکردندا، شتێکی ئاسوودەبەخش هەیە.”

هاوبەشی بکە

Bergman, Ingmar Bergman, SavanAko,