24/04/2024
DidiMn Logo
Top

دەفتەری تێبینییەکانی کۆپۆلا بۆ نووسین و تێگەیشتنی لە ڕۆمانی باوکسالار بڵاو دەکرێتەوە

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ئیندی وایەر

لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

کتێبێک بە دوو ڤێرژنی جیاواز بڵاو  دەکرێتەوە، یەکێکیان لە لایەن فرانسیس فۆرد کۆپۆلاوە واژۆ کراوە. ئەم کتێبە، کە ڕۆمانی باوکسالارە، تێبینییەکانی دەرهێنەری فیلمەکەی لەسەر نووسراوە کە پێش بەرهەمهێنانی فیلمەکە کاری لەسەر کردووە.

14502718_802130933260859_7920658517611737826_n

هاوڕێکانت نزیک لە خۆت بگرە، دوژمنەکانت نزیکتر

باوکسالار جارێکی تر و بە شێوەیەکی نوێ بینەران و خوێنەرانی سەرسام دەکات؛ ریگان ئاڕتس نیازی وایە کتێبی تێبینیەکانی باوکسالار بڵاوب کاتەوە، کە لێرەدا ترەیلەری ئەو کتێبە بڵاو  دەکەینەوە کە ئەو دەزگایە نیازیەتی بڵاوی بکاتەوە. کۆپۆلای دەرهێنەر ئەم کتێبە بە نەخشەڕێگەی دەرهێنانی فیلمەکە ناو دەبات و پڕیەتی لە تێبینی و نووسراو کە لە کاتی پێش بەرهەمهێنانی فیلمەکە و لە کاتی بەرهەمهێنانی فیلمەکەدا نووسراون.

کۆپۆلا دەڵێت: “کاتێک درکم بەو کرد کە فیلمێک لە ڕۆمانێکەوە دروست دەکەم، دانیشتم و جارێکی تر کتێبەکەم خوێندەوە، زۆر بە وردی. لە دووەمین جاری خوێندنەوەمدا، زۆرینەی کتێبەکە لە مێشکمدا جێگیر بوو. باسی لە چیرۆکێک دەکرد کە میتافۆر بوو بۆ سیستەمی کەپیتاڵی ئەمەریکا، بە چیرۆکێکی پاشایەکی گەورە و سێ کوڕ: گەورەکەیان سۆز و شەڕانێتی درابوویە، دووەمیان سروشتی شیرینی و تایبەتمەندییە منداڵ ئاساییەکەی، سێیەمیش زیرەکی، فێڵبازی و ساردی درابوویە.”

هاوبەشی بکە

Film, GodFather, Notebook, PshtewanKamal,