18/04/2024
DidiMn Logo
Top

زنجیرەی کتێبی لاوان: پڕۆژەی نوێی ناوەندی غەزەلنووس

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

فۆتۆ: ژیوار جەوهەر

دیدی من – لاژە تەها

زنجیرەی کتێبی لاوان پرۆژەیەکی نوێی ناوەندی غەزەلنووسە، لە دەستپێکی ئەم پڕۆژەیەدا ٤ کتێب چاپ و بڵاو کراونەتەوە، کە بریتین لە شازادە چکۆلە، ئەستێرەکان بژمێرە، خوایە تۆ لەوێی؟ منم مارگرێت و ئەو مریشکەی خەونی بە فڕینەوە دەبینی.

111

فۆتۆ: ژیوار جەوهەر

دەربارەی ئەوەی چی وای کرد ناوەندی غەزەلنووس بیر لە پرۆژەی زنجیرەی کتێبی لاوان بکاتەوە؟ گرنگی و پێویستیی هەبوونی کتێبی تایبەت بە لاوان چییە؟، ڕەوەز حەمەساڵح، بەڕێوبەری ناوەندی غەزەلنووس وتی: “لە هەموو دونیادا بە پێی گروپی تەمەنەکان کتێبەکان جیا کراونەتەوە، بەڵام لە هەریمی کوردستان ئەم دابەشکارییەمان نەبووە. تەمەنی مێردمنداڵی بەرەو گەنجی تەمەنێکە دەبێت زۆر گرنگیی پێ بدرێت، مرۆڤ لەو تەمەنەدا بەدوای سەلماندن و ڕەگداکوتان، ناساندن و پێناسێکی نوێ بۆ خۆی دەگەڕێت. بۆیە ئێمە گەر لەو تەمەنەدا هانی مێردمنداڵان بدەین بۆ خوێندنەوە، دەتوانین ڕێچکەیەکی باش و لە داهاتوودا کۆمەڵگەیەکی زیاتر خوێندەوارمان هەبێت و بۆشایییەکانیان بەوە پڕ ببێتەوە و ئاڕاستەی دونیابینیی گەنجەکان بگۆڕێت.
کەمتر هەبووە بیر لەو تەمەنە بکرێتەوە، بەو هۆکارە بە پێویستمان زانی زنجیرەیەک کتێبمان هەبێت بۆ لاوان.”

فۆتۆ: ژیوار جەوهەر

فۆتۆ: ژیوار جەوهەر

هەروەها دەربارەی پرسیاری ئەوەی کە تایبەتمەندیی ئەو کتێبانە چین کە لەم پڕۆژەیەدا چاپ دەکرێن؟ کتێبەکان خۆیان هەر کتێبی لاوانن؟ حەمەساڵح بەردەوام بوو: “مەرج نییە خۆیان هەر کتێبی لاوان بن و ئاستی تەمەنیان بۆ دیاری کرابێت، بەڵام ئێمە بە پێی ئاشناییی خۆمان و بە پێی ئەو گروپە ڕاوێژکارییەی لەگەڵماندایە بڕیارمان دا ناوی زنجیرەی کتێبی لاوانیان لێ بنێین. ئەم کتێبانە تەنها بۆ لاوان نییە، ئەم دابەشکارییە مانای ئەوە نییە گەورەکان ناتوانن بیخوێننەوە. تایبەتمەندییەکانیان ئەوەیە کە کارەکتەرە سەرەکییەکانی ڕۆمانەکان لە تەمەنی لاواندان، دونیاکەیان زۆر نزیکە لەو تەمەنەوە، زمانەکەی سەرنجڕاکێش و سادەیە بۆ خوێندنەوە. ئەمە دەستپێکە، پڕۆژەمان هەیە بۆ درێژەدان بەم زنجیرانە.”

11111

فۆتۆ: ئاوات کەریم

 

هاوبەشی بکە

Books, Ghezelnus, LazhaTaha, Young,