29/03/2024
DidiMn Logo
Top

شیعرەکانی عەبدوڵڵا پەشێو بە ئینگلیزی بڵاو کرانەوە

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

بەرگی دیوانی «فەرهەنگی نیوەشەو» بە زمانی ئینگلیزی

ناوەندی فۆنێم میدیا و دیپ ڤێللوم لە ئەمریکا هەڵبژاردەیەک لە شیعرەکانی نووسەر و شاعیری کورد عەبدوڵڵا پەشێویان لە دووتوێی کتێبێکدا بە ناوی «فەرهەنگی نیوەشەو» چاپ و بڵاو کردەوە.

شاعیر و وەرگێڕی ئەمریکایی ماریا لێڤنسۆن لابرۆس هەڵبژاردەیەک لە شیعرەکانی دیوانی فەرهەنگی نیوەشەوی عەبدوڵڵا پەشێو لە زمانی کوردییەوە کردووەتە ئینگلیزی و نووسەری ئەمەریکایی ولیەم ڤۆڵمەن پێشەکیی بۆ نووسیوە.

کتێبەکە لە 385 لاپەڕە پێک هاتووە و تەواوی شیعرەکان بە زمانی کوردی و ئینگلیزی لە کتێبەکەدا هەن.

عەبدوڵڵای پەشێوی شاعیر لە لاپەڕەی فەڕمیی خۆی لە فەیسبووک دەربارەی بڵاوبوونەوەی کتێبەکە نووسیویەتی: “وەرگێڕانی ئەم هەڵبژاردەیە چەند ساڵێکی خایاندووە و ڕەنجێکی زۆری بۆ دراوە، خاتوو لابرۆسی لە پێشەکییەکەی خۆیدا ئەمەی درکاندووە. پەخشکاران ناوی دیوانەکەیان لە سەرەتای هۆنراوەیەکی حەفتاکان وەرگرتووە: ئەمشەو دەستم بۆ فەرهەنگی نیوەشەو برد،/ وشەکانی مێروولە بوون،/ لەبەر دەمما ڕایان دەکرد.”

لە باشووری کوردستان، چاپی ئۆریجناڵی کتێبەکە لە کتێبخانەی پەیک بە نرخێکی گونجاو دەست دەکەوێت.

هاوبەشی بکە

Abdulla Pashew, Books,