26/07/2024
DidiMn Logo
Top

نوێترين ڕۆمانى كاروان عومەر كاكـەسوور بە زمانى فارسى بڵاو دەبێتەوە

لە لایەن دیدی من 6 ساڵ پێش ئێستا

ديدى مننەشرێ نيماژ
له فارسييەوە: سەليم جەمـال

 

گازينۆى منداڵان، ناوى نوێترين ڕۆمانى كاروان عومەر كاكەسوور ڕۆماننووس و چيرۆكنووسى ناودارى كوردە، كە بڕيارە بە زمانى فارسى بڵاو بكرێتەوە، هەروەها ناوەندى بڵاوكراوەى نيماژ له وڵاتى ئێران ئەركى بڵاوكردنەوەى كتێبى ناوبراوى له ئەستۆ گرتووە و خەليل جەليلزادە ڕۆمانەكەى له زمانى كوردييەوە كردووه بە فارسى و بڕيارە بەم زوانه بخرێته بازاڕى كتێبەوە.

كاروان عومەر كاكەسوور ڕۆژى 15/5/1964 له شارى هەولێرى پايتەختى هەرێمى كوردستان هاتووەته دنيا. ئەو سەردەمى خوێندنى له شارى هەولێر و موسڵ بە كۆتا هێنا. دواتر بڕوانامەى پسپۆڕىی له بەشى مێژوو له كۆلێژى پەروەردەى زانكۆى موسڵ بە دەست هێناوه.

ئەو له سەرەتاكانى ساڵى 1990 كوردستانى بۆ وڵاتى ئەڵمانيا بە جێ هێشت و بۆ ماوەيەك لەوێ نيشتەجێ بوو، هەروەها له ئێستادا له وڵاتى دانيمارك ژيان بەسەر دەبات.

بە شێوەيەكى گشتى چيرۆك و زۆرينەى ڕۆمانەكانى كاروان عومەر كاكەسوور سەرنج دەخەنه سەر ڕەوشى هەرێمى كوردستان. كتێبە بڵاوكراوەكانى ئەو له كۆمەڵەچيرۆكى سەدەى يەكەمى خەياڵ، ئەسپيديلۆن، خەوننامەى دادە سۆزى، منارەى ئاوەدانى و ڕۆمانى ئاى له ڤيليا لەڤيليا، مامزێڕ و كەناڵى مەيموونه چەكدارەكان پێك دەهێنن.

بڕگەيەك له ڕۆمانى گازينۆى منداڵان:

”ڕێك لە نێوەندى شار جێگير كراوە…  تاكو له قەڵاى كۆنى شاريش بەرزترە. كەس لەوێ بوارى ئەوەى پێ نەدرا شتێك لە ڕۆژگارى بەتەمەنبوونى خۆى بدركـێنێت، هەر بە هۆكارى ئەمە بونياد نراوه كە تەنها چيرۆك و يادگارييەكانى سەردەمى منداڵى خۆيانى تێدا بگێڕنەوە. ئەگەر بێتوو بە شێوەيەكى شاراوە و لە نێو هزرى خۆيشتدا بير له گەورەبوون بكەيتەوە، ئەو نۆكەر و بەكرێگيراوە  لێزانانەى كە لەوێن، سيخوڕيت دەكەن و زۆر بە ئارامى لەوێ شاپتڕێنت دەكەن.

هاوبەشی بکە

Books, Karwan Omar Kakasur, Kurdish Literature,