28/03/2024
DidiMn Logo
Top

سەما لەگەڵ کۆستیکا

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – لێنز کەڵچەر، ویکیپیدیا

جەین لۆنگ
لە ئینگلیزییەوە: شێنێ محەمەد

پێکھێنانی زنجیرەی سەما لەگەڵ کۆستیکا کاتێک بوو کە بڕیارم دا کار لەسەر توانای ئیدتکردنم بکەم.  لە پاش دۆزینەوەی ئەرشیفی کۆستیکا لە تۆڕی فلیکر، زۆر سەرسام بووم بە فۆتۆکان و کەسایەتییەکانی ناوی و دەمویست بیانھێنمەوە نێو ژیان، بەڵام تەنیا ھەر ئەوەندە نا، دەمویست چیرۆکێکی تایبەت بە خۆیان ھەبێت.

مەبەستی من لە ھەستان بەم کارە ئەوەیە فۆتۆکان کراوە بن بۆ لێکدانەوەی جیاواز، ئارەزوو دەکەم فۆتۆکان بکەمە چوارچێوەیەکی سوریالی، بەڵام دەمەوێت بینەر بڕیار بدات کە کارەکتەرەکان باشن یان خراپ، تاریکن یان ڕوون. من ناتوانم ھەرگیز چیرۆکی ڕاستەقینەی ئەم کەسانە بزانم، بەڵام دەبنە کارەکتەری ناو ئەو ئەفسانانەی لە ھزرمدا دروستیان دەکەم.

d43a791f8bc42346de8f4e79773daf3c-large

 ئەم زنجیرەیە کارێکی ھاوبەشە لەگەڵ فۆتۆگرافەرێک کە بە دیداری نەگەیشتووم و ناشتوانم بە دیداری بگەم، هەروەها لەگەڵ کەسێک کە لەسەر ئەرکی خۆی ھەستاوە بە ئەرشیفکردنی ئەم وێنانە. بە ھۆی کاری پاراستن و دیجیتایزکردنی سێزار پۆپێسکوەیە کە من دەتوانم لەسەر ئەم سەرچاوە پڕ  ئیلھامە کار بکەم.

کۆستیکا ئاکسینت فۆتۆگرافەرێکی ڕۆمانی بوو (1897- 1984 )،  لە جەنگی جیھانیی یەکەمدا بە خۆبەخش کاری فۆتۆگرافیی ناو جەنگی دەکرد. فۆتۆکانی ئەم فۆتۆگرافەرە کراون بە ئەلبوومێک کە لە 84 پەڕە و 327  فۆتۆ پێک ھاتووە.

هاوبەشی بکە

Art, Photography,