10/10/2024
DidiMn Logo
Top

پانێڵی جێنده‌ر و ده‌ربڕینه ‌هونه‌رییه‌كان له‌ زانكۆی ئه‌مریكی ڕێكده‌خرێت

لە لایەن دیدی من 2 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – زانكۆی ئه‌مریكی

سه‌نته‌ری جێنده‌ر و گه‌شه‌پێدان له‌زانكۆی ئه‌مریكی له‌عێراق، سلێمانی كۆڕێك بۆ ناساندنی ژنانی هونه‌رمه‌ندی هونه‌ری هاوچه‌رخ ڕێكده‌خات به‌میوانداری ئاڤان سدیق، رۆژگار مسته‌فا و نیگا سه‌لام.

ئاڤان سدیق، هونه‌رمه‌ندی هاوچه‌رخ ساڵی ١٩٧٤ له‌ سلێمانی له‌دایكبووه‌. ساڵی ٢٠٠٤ بەشی هونەری شێوەکاری زانکۆی یوهانس گوتنبێرگی تەواو کردووە. لە بواری هونەری هاوچەرخ کاردەکات و

بەڕێوبەری گروپی هونەری هاوچەرخی کۆنسێپت ئارتە. ئاڤان خاوەنی چه‌ندین نووسینە لەبواری هونەریدا و سەرپەرشتی چەندین کۆرس و ۆرکشۆپی گەشەپێدانی توانای ژنانی كردووه‌ لە بواری هونەری وڕۆژنامەوانی و پیشەیی.

نیگا سەلام، هونەرمەندی هاوچەرخ، لە سلێمانی لە داییکبووە و بە شێوەیەکی سەرەکی کارە هونەرەییەکانی دەربارەی جێندەر، ژینگە و ناسنامەن. سەرەڕای بەژداریکردنی لە پێشانگە ناوخۆییەکان یەکێکبووە لە پاڵێوراوانی موڤینگ ئارتیست بۆ نیشتەجێی هونەری لە ئیسپانیا و بەژداربووی فیستیڤاڵی دۆک ‌بووە لە ئەڵمانیا. کارەکانی لە پرسی قوڵی مرۆڤایەتی دەکۆڵێتەوە و کارلەسەر دروستکردنی پرسیاری بنچینەیی دەکات لە بری وەڵامدانەوەیان. نیگا، هەم لە سێکتەری هونەریی ناوخۆ و نێودەوڵەتیدا، هەم لە بواری چالاکەوانیی و تیۆری جێندەریدا کار دەکات و درێژەی کارەکانیشی ڕەگی بنکۆڵکاری و رۆژنامەناسییان پێوەدیارە.

ڕۆژگار مەحمود مستەفا، لە سلێمانی لە دایک بووە. خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماستەره‌ لە به‌شی هونەرەجوانەکان لە زانکۆی لەندەن کۆلێژی چێڵسی. ڕۆژگار بە میدیای جیاوازی وەک ؛ وێنە و فۆتۆگراف، هونەری ڤیدیۆ، کاری پەبلیک، ئینستلەیشن و ئۆبجێکتی جیا كارده‌كات. بەگشتی کارەهونەرییەکانی کۆمەڵێک پرسن دەربارەی جەنگ، ناسنامەی جێندەری و پرسی  توندوتیژی، بیرەوەری تایبەت و کۆمەڵ، ترس و تراوما، پرسی هەڵوەشانەوە و دروستبونەوە، بەرەنگاری و ململانێی تاک. هەروەها بابەتە لێکدژییەکان. ئێستا مامۆستایە لە پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی سلێمانی، بەشی شێوەکاری.

هاتن بۆ هه‌مووانه‌و له‌ڕێی ئه‌م لینكه‌وه ‌ناوی خۆتان تۆمار بكه‌ن:
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLScW-vbtw4vTNyVMcveh6GbSnfaMihTuyg2u2JnyEF3hYQkcCg/viewform?fbclid=IwAR0cdUyv_clwSeU6RT7R82H1Ve0LwyTq9RYhj6waW3FBW83XwHXBnJQun9c

ڕۆژی: سێشه‌ممه‌ ٢٧\٩\٢٠٢٢
كاتژمێر: ٣:٠٠ بۆ ٤:٠٠ی پاشنیوه‌ڕۆ
شوێن: زانكۆی ئه‌مریكی عێراق له‌ سلێمانی

هاوبەشی بکە

Art, Contemporary Art, Contemporary Artist,