19/04/2024
DidiMn Logo
Top

فیلمی کوردیی دوایین زستان لە سینەما سالم نماییش دەکرێت

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ڕاگەیاندنی سینەما سالم

فیلمی دوایین زستان، چیرۆکی ژنومێردێکی پیرە بە ناوەکانی باجی و کوێخا، کە دوایین دانیشتوانی لادێیەکی چۆڵن وگوندەکەیان وردەوردە دەکەوێتە ژێر ئاو. هەر کام لە ئەوان چاوەڕوانی ئازیزە سەفەرکردووەکانیانن، شتێک کە بۆ ئەوانی تر نامۆیە و ناتوانن تێبگەن، تاکو شەوێک بە ڕێکەوت و بەپێی جەبری سروشت، کوێخا و باجی کە تەنیا هاوڕێ و هاودەمی یەکترن، لێک دوور دەکەونەوە و هەوڵی کوێخا بۆ گەڕانەوە لەو شەودا بێئەنجام دەمێنێتەوە و باجی لە گوندەکەدا تەنیا دەمێنێتەوە.

ئەم فیلمە لە دەرهێنانی سالم سەڵەواتی دەرهێنەر و فۆتۆگرافی سنەییە. سالم تا ئێستا خاوەنی فیلمێکی درێژی سینەمایی و فیلمێکی درێژی تەلەڤیزیۆنی و دە کورتەفیلم و سێ بەڵگەفیلمە.

سالم سەڵواتی

فیلمی دوایین زستان تا ئێستا ئەم خەڵاتانەی وەرگرتووە:

خەڵاتی فیپرشیی ڕەخنەگرانی نێودەوڵەتی لە فێستیڤاڵی قەیسی ئاڵتوونیی ئەرمنیا

خەڵاتی تایبەتی لیژنەی دادوەران لە فێستیڤاڵی بەغدا، ٢٠١٣

خەڵاتی باشترین دەرهێنان لە فێستیڤاڵی کازان، ٢٠١٤

خەڵاتی باشترین فیلم لە فێستیڤاڵی بەیروت، ٢٠١٤

خەڵاتی باشترین سیناریۆ لە فێستیڤاڵی بەیروت، ٢٠١٤

خەڵاتی باشترین فیلم لە فێستیڤاڵی بلاک، ٢٠١٤

خەڵاتی باشترین سینەماتۆگرافی لە فێستیڤاڵی فیلمە ئێرانییەکانی سانفرانسیسکۆ، ٢٠١٤

خەڵاتی باشترین فیلم لە فێستیڤاڵی ئاڤانکا، ٢٠١٤

خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن لە فێستیڤاڵی ئاڤانکا، ٢٠١٤

خەڵاتی باشترین فیلمی نێودەوڵەتی لە فێستیڤاڵی هەولێر، ٢٠١٤

خەڵاتی باشترین دەرهێنەر لە فێستیڤاڵی دهۆک، ٢٠١٣

خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن لە فێستیڤاڵی دهۆک، ٢٠١٣

ئەم فیلمە لە ڕۆژی ١٨\١٢\٢٠١٦ەوە لە سینەما سالم لە شاری سلێمانی نماییش دەکرێت.

ناونیشانی سینەما سالم:

سلێمانی؛ شاڕێی سالم، تەلاری چاپخانەی سەردەم، نهۆمی سێیەم

هاوبەشی بکە

Cinema Salim, Salim Salwati, The Last Winter,