03/05/2024
DidiMn Logo
Top

كورته‌فیلم: هەموو ئەوەی پێویستتە خۆشەویستییە؟

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی منسەهەند بەهار

کورتەفیلمی هەموو ئەوەی پێویستە خۆشەویستییە؟ لە ساڵی ۲۰۱۱ لە لایەن خانمە دەرهێنەی ئەمه‌ریکی کیم ڕۆکۆ شیڵدز دەرهێنراوە کە خاوەنی چەندین خەڵاتی جیهانییە.

ئه‌م فیلمه‌ فیلمێکی ڕەخنەگرانەی سایکۆلۆجییه‌ و دەشتوانین بڵێین پەروەردەییە سەبارەت بە ژیان و هەستەکانی کەسانی هاوڕەگەزباز و شوێن و پێگە و ئازار و پشتگوێخستنیان لە کومەڵگەدا. چیرۆكی فیلمه‌كه‌ ده‌رباره‌ی ژیانی كیژۆڵه‌یه‌كه‌ لە جیهانێکی تەواو جیاوازدا بە شێوەیەک کە جیاڕەگەزخوازان ڕێگەپێنەدراو و هاوڕەگەزخوازان ڕێگەپێدراون. فیلمه‌كه‌ بە لەدایکبونی ئاشڵی دەست پێ دەکات و پاشان گەورەبوونی ئاشڵی و هەستکردن بەوەی کە کۆی

kl

هەست و شێوازی ژیانی ئەم خانمە بە جۆرێک جیاوازە لە خێزانەکەی. فیلمێکی جیاواز و نوێ بۆ کۆمەڵگەی کوردی کە هیوادارم ببێتە سەرەتایەک بۆ قسەکردن لەسەر قبووڵکردنی ئەوانی تر بەو شێوەیەی کە هەن.

كورته‌فیلمه‌كه‌ به‌ ژێرنووسی كوردییه‌:

 

هاوبەشی بکە

Film, Love is All you need, Sahand Bahar,